کۆساری، کەڵە پیاوى شیعرو ئازادی
2020-12-27
1350 جار خوێندراوەتەوە
 
-کۆساری، (١٩٦٧-١٩٩٣)، شاعیرێکی گەورەی کوردە، لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین لە خێزانێکی هەژار دایکبووە، و لە ساڵی (١٩٨٧) یەکەم شیعری خۆی نووسیوە بە ناوی (نیگاری خودان).
 
- ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ دا و لە بڵندگۆی مزگەوتی گەورەی ڕانیەوە شیعرە پڕ لە جۆش و خرۆشەکانی بەسەر جەماوەری ڕاپەڕیودا خوێندووەتەوەو هانیداون.
 
 - لەساڵی (١٩٩١)ھەندێک لە شیعرەکانی لە کاسێتێکدا بە دەنگی خۆی بەناوی (سەدای کۆساری) تۆمار دەکات، و بەشی دووەمی لە ساڵی (١٩٩٣)بڵاوکردەوە.
 
- لە (٢٧ی ١٢ی ١٩٩٣)دا و لە تەمەنی (٢٦) ساڵی شەھیدکرا. 
 
- کۆساری توانایەکی بەرزی ھەبوو لە زمانی کوردی و بە تایبەتی قەسیدەکانی شایەتی ھەست ناسکی و باڵا دەستی کۆسارین، لە وێنەی شیعری و ھونەری ڕەوانبێژی.
 
- کۆساری شیعرەکانی مۆرکێکی تایبەت بەخۆیان ھەیە کە سەرەڕای تێڕوانینی جوانی بۆ سروشت و جوانی مرۆڤ جوامێری باڵادەستی بەسەر زمان و یاریکردن بە وشە ھەڵقوڵاوی ڕەوانی ھەستی پاکی بوون.
 
 - کۆساری توانایەکی سەرسوڕھێنەری ھەبووە لە ئەدای شیعریی و لەهەر کۆڕێکدا شیعرەکانی سیحری گەورەیان هەبووە لەسەر سەرنجڕاکێشانی ئامادەبووان.
 
- لە قەسیدە بەناوبانگەکانی (مانگ گیران، قەڵەمی ڕاستگۆ، پرسە)ن.
 
ئاستی بەرزی شیعرەکانی و جوانی و ناسکی و وێنە شیعرییەکەی، هەڵدەگرن لە پڕۆگرامی پەروەردەیی خوێندنگەکاندا بخوێنرێن، بۆ ئەوەی بێجگە لەوەی گەنج و مناڵی کورد ئاشنای شاعیرو ئەدەبیاتەکانی گەلەکەی بێت، لە هەمان کاتدا ببێتە نمونەیەکی باڵا بۆ گەنجان و هاندانیان بۆ دەرخستنی تواناکانیان، هەربۆیە پێویستە پەروەردەو دامەزراوەکانی لەو قاوغە بێنە دەرەوە کە شاعیرێکی گەورەی وەک کۆساری لە پڕۆگرامیاندا جێی نەبێتەوە تەنها بەهۆی بیروباوەڕەکەیەوە، و نابێت ئەو ستەمەی لە ژیاندا لێی کرا، پاش کۆچەکەشی بەردەوام بێت. 
 
هەزار ڕەحمەت لە ڕووحی پاکت کۆساری، بۆ هەمیشە وەک چرا لە دڵماندا دەمێنیتەوە و بەخێرو چاکەو گەورەیی ناوت دەهێنین و باست دەکەین و شیعرەکانت دە بارەو سەد بارە گوێ لێدەگرینەوە.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,204     ژمارەی میوان 29