تکاو داوایەک
2020-11-24
438 جار خوێندراوەتەوە
ئێستە لە کۆمەڵگەی سێبیرانی نزیک لە هەولێر دەگەڕێینەوە، لە پرسەی خاتوو خانم، ئەو منداڵەی کە نزیکەی مانگێک لەمەوپێش بە ڕووداوێکی تەم و مژاوی سوتا، و پاش مانەوەی بۆ ماوەی مانگێک لە نەخۆشخانەی پاکی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.

ڕووداوەکە پڕ ئازارو خەمە، منداڵێک کە هێشتا تەمەنی سێ بەهاری نەبینیوە، ڕووحی پاکی گەڕایەوە لای خوای گەورە.

بۆ گەیشتن بە ڕاستی ئەو ڕووداوە بە پێویستی دەزانم تکاو داوایەک ئاراستەی خەڵکی کۆمەڵگەی سێبیران بکەم کە هەرکەس هەر جۆرە زانیارییەکی لەسەر ئەو ڕووداوە لایە بیداتە پۆلیس، یان لێکۆڵەر، یان داواکاری گشتی، یان ئێمە، تا یارمەتیدەربێت بۆ ڕەوتی لێکۆڵینەوەو دەزگا بەرپرسەکان و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.

ئەوەش لە پێناو بەرقەراربوونی بەشێکی بچوکی عەدالەت لەسەر زەوی، و ئارامبوونەوەی دڵی گڕگرتووی دایکی و کەس و کارەکەی، و ئاسودەیی ویژدانی هەموومان.

تکایە هاووڵاتیانی خۆشەویست: شاردنەوەی هەر جۆرە زانیارییەک بێجگە لە تاوانباری بە پێی یاسا، لەهەمان کاتدا گوناهێکی گەورەیە لەسەر شانتان و لە ڕۆژی دوایی لێپرسینەوەی لەسەر دەکرێیت.

لەم ڕووداوەدا بە پێویستی دەزانم دەستخۆشی لە خێرخوازان بکەم کە ئەرکی چارەسەرییان گرتە ئەستۆ، هەروەها لە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی پاکی، هەروەها لە کەناڵی ڕووداویش کە زۆر بەباشی کاری لەم دۆسیەیە کرد، کە دۆسیەی هەموو مرۆڤێکی بە ویژدانە.

عومەر گوڵپی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٢٢ی ١١ی ٢٠٢٠ - هەولێر

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,095     ژمارەی میوان 173