دەقی هەواڵەکە لە (خەندان)ەوە:
له‌یاداشتێكدا كه 32 په‌رله‌مانتاری كوردستان واژۆیان كردوه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان كردوه، داواده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی ورده‌كاری و ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنی 50 ساڵه‌ی هه‌رێم و توركیا، دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌و رێكه‌وتنه و به‌ئاماده‌بونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامبدات.
له‌یاداشتێكدا كه واژۆی 32 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه تێیدا هاتوه، دوای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌رێم رێكه‌وتنێكی 50 ساڵه‌ی بۆ فۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا واژۆكردوه، داوا ده‌كه‌ن په‌رله‌مان دانیشتنێكی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌و رێكه‌وتنه ئه‌نجامبدات و بانگهێشتی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامبدات، بۆ خستنه‌ڕوی ورده‌كاری و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێكه‌وتنه بۆ په‌رله‌مان و خه‌ڵكی كوردستان.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ی حكومه‌ت، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كه و سود و زیانه‌كانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و كاریگه‌ریه‌كانیشی له‌سه‌ر رێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت.