لە ڕاگەیاندنى فراکسیۆنەوە:
ڕۆژی سێشه‌ممه، 17ی 11ی 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، له هۆڵی پێشوازییه‌كانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیكرد له ده‌سته‌ی (پاڵپشتی شاری كفری) كه ده‌سته‌یه‌كه نوێنه‌رایه‌تی چین‌و توێژه جیاجیاكانی شاری كفری ده‌كات بۆ بووژاندنه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری كفری.
ئامانجی سه‌ردانی ده‌سته‌ی پاڵپشتی شاری كفری بریتبوو له گه‌یاندنی داواكاری‌و خواستی دانیشتووان‌و هاووڵاتیان شاری كفری كه له یاداشتێكدا ئاراسته‌ی په‌رله‌مان‌و فراكسیۆنه‌كانیان كردووه‌و تیایدا داوا ده‌كه‌ن شاره‌كه‌یان له‌و فه‌رامۆشكردنه ڕزگار بكرێت‌و له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌و وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه گرنگی پێبدرێت‌و مافی هاووڵاتیه‌كانی بگه‌ڕێنرێته‌وه له بوژاندنه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار.
له‌لای خۆیه‌و به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ناوی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه وێڕای به‌خێرهێنانیان به‌ڵێنی هه‌موو پشتیوانییه‌كی به ده‌سته‌ی پاڵپشتی كفریداو جه‌ختی كرده‌وه له زووترین كاتدا كار له‌سه‌ر خواست‌و داواكاری دانیشتیوانی شاری كفری ده‌كه‌ن و لەو بارەیەو بە دەستەکەى ڕاگەیاند:" ئەگەر حکومەت لەسەر بنەماى پلان و بەرنامەو سیستم کار بکات و سەروەت و سامانى وڵات بە دادگەرى دابەش بکات هاووڵاتیانى هیچ شارێک هەست بە ستەم و پەراوێزخران ناکەن، بە دڵنیاییەوە بەدواداچوون بۆ داواکانتان دەکەین و پشتیوانتان دەبین".
شاری كفری به یه‌كێك له كۆنترین قه‌زاكانی كوردستان‌و عێراق دێته ئه‌ژمارو به شاری وه‌زیران ناسراوه‌و ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی بوژاندنه‌وه‌ی تێدایه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی دڵسۆزانه كار بۆ بوژادنه‌وه‌ی بكه‌ن‌و سود له ده‌رفه‌تی زه‌وی و جوگرافیا‌و سامانه‌كانی وه‌رگرن‌و به‌تایبه‌ت ده‌كرێت ببێته شوێنێكی گه‌شتیاری و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌هۆی بوونی شوێنه‌وارێكی زۆری مێژوویی تیایدا.
هەڵوێست لەبارەى دووبارە سزادانى (شێروان شێروانی)ەوە
دادگا نەیویست بڕیار لە گرانکردنى نرخى کارەبا بدات، پشت بەخوا دژى ئەم ستەمە بەردەوام د
دادگای باڵای ئیتیحادی ئاگاداری کردینەوە لە دانیشتنی تایبەت بە گرانکردنی نرخی کارەبا
بە پاساوی ئەوەی سکاڵاکە لە پسپۆڕی دادگا نییە، داواکەمان ڕەد کرایەوە
راگەیەنراوێک لەبارەى دانیشتنى دادگاى باڵاى ئیتیحادى لەسەر داواکەمان لەسەر پەرلەمان