سەعات دووی شەوى ٥ى ١١ى ٢٠٢٠، نزیکەی(٧٠)فیشەکی گڕدار ئاراستەی دادگای چەمچەماڵ کراوە، ئەم ڕووداوە دەستدرێژییەکی مەترسیدارە بۆ سەر دەسەڵاتی دادوەری و شکاندنی شکۆی دادگا، ئەبێت وەزارەتی ناوخۆو بەڕێوەبەرایەتیەکانی پۆلیس و ئاسایشی پارێزگای سلێمانی هاوکارو پشتیوانی دامەزراوەکانی چەمچەماڵ بن بۆ دۆزینەوەی کەسانی دەستدرێژیکارو سزادانیان و ڕێگە بگرن دامەزراوە دەوڵەتییەکەن شکۆیان بشکێنرێت، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەت دەبین.