ئەمڕۆ، ١١ى ١١ى ٢٠٢٠، لەگەڵ بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر کۆبووینەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پێ وتین:
ـ بەردەوام بن لەسەر هەڵوێستەکانتان لە بەرگریکردن لە ژیان و بژێوی خەڵک، بۆ ئەو مەبەستەش سود لە هەموو رێکارێکی یاسایی وەربگرن.
ـ تا دەتوانن نێوانی خۆتان لەگەڵ خوا باش بکەن، چونکە بەو جۆرە باشتر دەتوانن لە کارەکانتان سەرکەوتووبنو باشتر خزمەتی خەڵک بکەن.
ـ هیچ سڵ مەکەنەوە لە دژایەتی گەندەڵکارانو ئەوانەی یاسا شکێنی دەکەن و بۆ بەرژەوەندى خۆیان ژیانى خەڵک خراپ دەکەن.
ـ ئەوەی بۆ مرۆڤ ئەژمار دەکرێت تەنها هەڵویستەکانیەتی، با لەسەر ئەو هەڵوێستانەشی باج بدات، ئێوەش درێغی مەکەن لە نواندنی هەڵویستتان لەم دۆخە خراپەی ژیانی خەڵک.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا مامۆستا سوپاسو دەستخۆشی خۆی ئاراستەی فراکسیۆنی کۆمەڵ و ئەو ٢٣ پەرلەمانتارە کرد کە لەسەر دواخستنی مووچەو کەمکردنەوەی لەلایەن حکومەتەوە دەستیان بۆ ئیستیجوابی حکومەت بردو ئەرکی خۆیان بەشێوەیەکی یاساییانە وەک پەرلەمانتار لەبەرانبەر قوتی مووچەخۆراندا بەجێهێنا.
هەروەها دەستخۆشی لە فراکسیۆنی کۆمەڵو ئەو ٢٥ پەرلەمانتارە کرد کە هەڵویستی مەدەنیانەو شارستانیانەی خۆیان گەیاندە قونسوڵی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان.