یاسای پارهداركردنی كورتهێنانی دارایی، ژماره (١٦٥٢) كه شەوی ڕابروو (١١ی ١١ی ٢٠٢٠) له پهرلهمانی عێراق دهنگی لهسهر درا، بە نیسبەت هەرێمی کوردستان هیچ شتێكی نوێی تیا نییه، تهنها زیندووكردنهوهی ڕێككهوتنهكهی بهغداو ههرێمه لە یاسای بودجەی (٢٠١٩) کە تیایدا پێویستە هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە ناردنی (٢٥٠,٠٠٠)بەرمیل نەوتی ڕۆژانە له ڕێگهی كۆمپانیای فرۆشتنی نهوتی عێراقی ناسراو به (سۆمۆ)و گەڕاندنەوەی داهاته فیدراڵییهكان كه تا ئێستا ههرێمی كوردستان پێوەی پابەند نییە بۆ ئەوەی سەرجەم شایستە داراییەکان وەرگرێت، چونکە هەر لە بنەمادا سەرجەم ماددەکانی یاساکە نوێیەکە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی حکومەتی ئیتیحادی بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەرچوون.
ئەو ماددەیەش زیادکراوە هەر ئەوەیە داوا دەکات هەرێمی کوردستان بڕێک نەوت هەناردە بکات لە رێگەی سۆمۆوە، ئەو بڕەش دیاری نەکراوەو دەتوانرێت بە پێی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا بێت، ئەوەش وەک هاوکارییەک وایە بۆ هەرێمی کوردستان.
بەرپرسیارێتی مووچەو ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدایە، بەڵام ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە هەموو ڕێگایەک بگرێتەبەر بۆ زامنکردنی، ئەوەش بە چاکسازی ڕاستەقینە و گەڕاندنەوەی سەرجەم داهاتەکان بۆ خەزێنەی گشتی، و ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ بەغدا.
عومەر گوڵپی
ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان
١٢ی ١١ی ٢٠٢٠