لە بەرواری (١٣ی ٨ی ٢٠٢٠) هەڵمەتێکی گرتنی ژمارەیەک چالاکوان و ڕۆژنامەنووس و خەڵکی مەدەنی لە سنوری پارێزگای دهۆک بەرێوە دەچێت، زۆرینەی ڕێوشوێنی گرتنەکان لە دەرەوەی چوارچێوە یاساییەکانەو مافی ئەو هاووڵاتیە مەدەنیانە و خانەوادەکانیان پێشێلکراوە، پێویستە هەر دەستگیرکردنێک بە پێی یاسابێت و شارستانیانە مامەڵە لەگەڵ کەسی تۆمەتباردا بکرێت و سەرجەم ئەو مافانەی یاسا بەرکارەکان دەستەبەری دەکەن بپارێزرێن.
هاووڵاتی هەیە زیاتر لە مانگێکە زیندانە، بە تۆمەتی ئەوەی کە ویستوویەتی خۆپیشاندان بکات، ئایا خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی تاوانە؟
پێویستە پەرلەمان و لیژنە پەیوەندیدارەکان کارێک بکەن کە ئەم شێوازە لە گرتن کۆتایی پێبهێنرێت.
بە ژمارە (١٤)لە ڕۆژی (٢ی ١١ی ٢٠٢٠)، لەسەر داواى کەس و کاریان، پێشکەشکردنی یاداشتێک بە بەرێزان لەسەرۆکایەتی پەرلەمان لەسەر هەڵمەتی دەستگیرکردن لە سنوری پارێزگای دهۆکو مانەوەی ژمارەیەکیان تا ئێستاش لە زینداندا.
ژمارەیەک لە کەس و کاری ئەو دەستگیراکراوانە پەیوەندییان پێوە کردووین، تەنانەت ڕێگە نادەن خێزان و منداڵەکانیشیان بیان بینیێت، ئەبێت چ تاوانێکى کردبێت تا ڕێگە نەدەیت منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ بۆ ماوەی مانگێک باوکی ببینێت؟