خەرج نەکردنی مووچەی (١١) مانگی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی‌ تایبەت، بە ستەمێکی گەورە دەزانین
2020-10-25
296 جار خوێندراوەتەوە
 
 ڕۆژی‌ چوارشەممە، ٢١ی‌ ١٠ی‌ ٢٠٢٠، هەریەکە لە (عەبدوستار مەجید، سیروان بابان، عومەر گوڵپی‌) ئەندامانی‌ پەرلەمان پێشوازیان کرد لە شاندێکی‌ ڕێکخراوی‌ یەکێتی‌ کەمئەندامانی‌ کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان سامان حسێن، سەرۆکی‌ رێکخراوو ژمارەیەک لە ئەندامانی‌ سکرتارییەت، و لەو پێشوازییەدا یاداشتی‌ ناڕەزایی‌ رێکخراویان لێ وەرگرتن کە بریتبوو لە ناڕەزای‌ لە خەرج نەکردنی مووچەی (١١) مانگی کەمئەندامان، 
 
لەو بارەیەوە هەرسێ پەرلەمانتار، یاداشتێکی‌ هاوبەشیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان کرد بەمەبەستی‌ بەدواداچوونی‌ کێشەی‌ ئەو کەمئەندامانەو تیایدا خەرج نەکردنی‌ مووچەی‌ ١١ مانگی‌ کەمئەندامانیان بە ستەمێکی گەورە زانی‌ و وەک هەمیشە پشتیوانی داوا ڕەواکانی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان و کورتەباڵاکانبوون.
 

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 299,867     ژمارەی میوان 57