ڕۆژی ١٥ی ١٠ی ٢٠٢٠، بەشداریمان کرد لە مەڕاسیمێکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپی کە لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ لە سلێمانی سازکرابوو، و تیایدا ژمارەیەک ڕێکخراوو کەسایەتی چالاک لە بواری مافەکانی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت پێشکەشکراو ژمارەیەک گۆچانی سپی و ئامێرێکی کاتژمێری دەنگی بە دیاریی بەخشرانە نابینایان کە لەلایەن گەنجێکی بەهرەمەندەوە دروستکرابوون.
لەو بۆنەیەدا هەموو پشتگیریی و پشتیوانیەکی خۆمان بۆ هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دووپاتکردەوە.
دەستخۆشی بۆ م.عوسمان حەمەکەریم، سەرۆکی ڕێکخراوو م.مەلا عومەری ئازادی و سەرجەم هاوکارو هاوڕێکانیان.