لەپێناو پاراستنی بەها باڵاكان و خێزان و ئاین و ڕەوشتی گەلی كوردی مسوڵمان و فیترەتی پاك، نەوەك لە تۆمەتی هیچ ڕێكخراوو دەزگایەك سڵ ناكەینەوە، بەڵكو بەخێرهاتنی هەر شتێك دەكەین لەو ڕێگەیە بێتە پێش.
رۆژی ٦ی ٧، ڕێكخراوێكی جیهانی بە سێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی باسی لە داخستن و هەڵوەشانەوەی ڕێكخراوی ڕاسان كردووەو تیایدا سكاڵاكەی بەندە بە تەنگپێهەڵچنین بە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ناوزەد دەكات!
ئەوە تۆمەتێكە خوا پشتێوان بێت بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە لە بەرۆكمانی ئەدەین، شانازییەكە بۆ گەلی خۆمان و بیروباوەڕەكەمان، پشتیوان بەخوا میللەتی ئێمە ناخزێتە ناو زۆنگاو.
عومەر گوڵپی
٧ی ٧ی ٢٠٢٣
بۆ بینینى هەموو زانیارییەکانى پەیوەست بەم دۆسیەیە، (لێرە) کلیک بکە.