لە دیدارى مامۆستا حەسەن پێنجوێنى، بانگخوازو پەروەردەکار
2023-05-25
433 جار خوێندراوەتەوە

 

رۆژى پێنجشەممە، ٢٥ى ٥ى ٢٠٢٣، ئامادەبووین لە لە خستنەڕووی كتێبی (بیروەرییەكانی بانگخوازێك)ی مامۆستا(حەسەن پێنجوێنی)، مامۆستاو پەروەردەکارو بانگخواز.

مامۆستا حەسەن، لەكاتێكی پێویست بە بەرهەمی ناوازەو گرنگەوە دەركەوت، بەجۆرێك بە چیرۆكە پەروەردەییەكانی خشتێكی خستە سەر دیواری كیانێكی بەهێز لە ناخماندا، ئەو كاتەی دەست گەیشتن بە سەرچاوەی زانیاریی و ڕۆشنبیریی ئاینی و پەروەردەیی زۆر سنوردار بوو.

دەستخۆشی لە (سەنتەری زەهاوی) و (ڕێكخراوی خاڵ) بۆ چاپكردنی بەرهەمەكانی مامۆستاو سازدانی ئەو بۆنە جوانە، دوعای خێرو بەرەكەتی ژیان و تەمەن و بەرهەم بۆ مامۆستای بەڕێز.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 300,641     ژمارەی میوان 25