ڕاهێنانى ( بەڕێوەبردنى زیرەکانەى کات )
2023-02-26
696 جار خوێندراوەتەوە

پوختەیەک:

ڕاهێنانێکە لە بوارى بەرێوەبردن، تایبەت بە ڕێکخسن و بەڕێوەبردنى کات یان دروستتر بڵێین ڕێکخستنى کارى ڕۆژانەى هەر تاکێک بەجۆرێک باشترین سود لە کاتەکانى وەرگرێت.

ئەوەى فێرى دەبین:

لەم ڕاهێنانەدا بەشداربوو ئەمانەى خوارەوە فێر دەبێت:

١ـ گرنگى و بایەخى کات بۆ ژیانى ڕۆژانەى هەر کەسێک.

٢ـ پلان و بەرنامەو میکانیزمێکى کردارى بۆ ڕێکخستنى کاتى ڕۆژانە.

٣ـ تەکنیکى زیرەکانە بۆ باشترین سود وەرگرتن لە کاتى بەتاڵ.

٤ـ چۆنیەتى گەشەپێدانى بوارو پیشەو توانا کەسییەکان لە ڕێگەى ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى کات و کارى ڕۆژانەوە.

 

شێوازى ڕاهێنانەکە:

ڕاهێنانێكە به‌ شێوازی‌ گروپی‌ ( ٣٠ تا ٤٠) كه‌سی‌، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ماوەى پێویست:

ڕاهێنانەکە پێویستى بە (پێنج کاتژمێر) هەیە لە یەک ڕۆژدا.

سودمه‌ندان:

هەموو کەسێک پێویستى بەم ڕاهێنانە هەیە، کارەى هەرچى بێت، بە پێى تەمەنیش ئەوانەى سودى لێ وەردەگرن بریتین لە کەسانى تەمەن (١٨ تا ٥٠) ساڵ، باشتر وایە بەشداربووان لە ڕووى تەمەن و پیشەوە لە یەکەوە نزیکبن.

مێژووى پێشکەشکردنى ڕاهێنانەکە:

١ـ لە ڕۆژى (٢٥ى ٢ى ٢٠٢٣) پێشکەشکراوە لە شارى سلێمانى کە تیایدا (٣٠)کەس لە پیشەى جیاواز بەشداربوون.

٢ـ لە ڕۆژى شەممە، ١٨ى ٣ى ٢٠٢٣، لە شارى هەولێر بۆ نزیکەى (٧٠) گەنجى زانکۆو پەیمانگاو ئامادەیى وترایەوە.

٣ـ لە ڕۆژى یەکشەممە، ١٩ى ٣ى ٢٠٢٣، لە شارى سلێمانى بۆ نزیکەى (٨٥) گەنجى زانکۆو پەیمانگاو ئامادەیى وترایەوە.

٤ـ لە ڕۆژى هەینى، ٢ى ٦ى ٢٠٢٣، لە شارى ڕانیە بە بەشدارى (٣٠) لە کارگێڕانى ڕێکخراوە پیشەییەکانى کۆمەڵ وترایەوە.

٥ـ لە ڕۆژى دووشەممە، ٢٥ى ٩ى ٢٠٢٣، لە نووسینگەى هەولێرى دەزگاى نوورى حیکمە بۆ (٣٠) بەشداربوو، وترایەوە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,674     ژمارەی میوان 282