ڕووداوى قەتڵ و عامکردنى خانەوادەیەکى دهۆک لە وڵاتى تورکیان هەموومانى ڕاچڵەکاند
2023-01-19
311 جار خوێندراوەتەوە

 

ڕووداوی‌ قەتڵ‌و عامکردنی‌ خانەوادەیەکی‌ بەڕێزى پارێزگای‌ دهۆک لە ڕووداوێکی‌ تەقەکردندا لە پارێزگای‌ ماردینی‌ باکوری‌ کوردستان هەموومانی‌ ڕاچڵەکاند، لەسەر پەیوەندییەکانی‌ دەرەوەی‌ هەرێم‌و وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ عێراق پێویستە بە زوویی‌ لە ڕووداوەکە بچنە پێش‌و لەگەڵ دامەزراوەکانی‌ وڵاتی‌ تورکیا لەسەر خەت بن تا هۆکارەکانی‌ ڕووداوەکە بزانرێت‌و ئەوانەی‌ دەستیان لەم قەتڵ‌و عامە هەیە ڕووبەڕووی‌ دادگا بکرێنەوە.

خوای‌ گەورە لە شەهیدەکان خۆش بێت‌و شیفای‌ بریندارەکان بدات، پرسەو سەرەخۆشی‌ ئاراستەی‌ خانەوادەی‌ قوربانیەکان‌و خوشک‌و برایانمان لە یەکگرتووی‌ ئیسلامی‌ کوردستان دەکەین، خوای‌ گەورە ئەم ڕووداوە بکاتە دوا ناخۆشیان.

انا لله وانا الیه راجعون

عومەر گوڵپی‌
١٩ی‌ ١ی‌ ٢٠٢٣ 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,374     ژمارەی میوان 204