له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (9)ی ڕۆژی سێشه‌ممه، 29ی 9ی 2020ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، عومه‌ر گوڵپی، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، داوای كرد په‌رله‌مان حكومه‌ت پابه‌ند بكات به نارنی پڕۆژه یاسای بودجه‌وه بۆ په‌سه‌ندیکردنی لەلایەن پەرلەمان و ڕێکخستنی داهات‌و خه‌رجی حكومه‌ت بە یاسا.
له خاڵه په‌یڕه‌وییه‌كه‌یدا، عومه‌ر گوڵپی وتی:" له كۆتایی مانگی نۆداین و تا ئێستا دیار نیه حكومه‌ت پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌وه بۆ په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی یاخود نه‌خێر وه‌ك حه‌وت ساڵی ڕابردوو پابه‌ند نابێت به‌م مادده یاساییه‌وه".
له وته‌كه‌یدا كه له دانیشتنی ژماره (9)ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی له حكومه‌ت گرت‌و وتی :"به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی حكومه‌ت به یاسای بودجه‌وه، گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه حكومه‌ت به میزاجی خۆی مووچه دابه‌ش ده‌كات".
به پێی مادده‌ی 68ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌كان، پێویسته حكومه‌ت له سه‌ره‌تای مانگی (10)ی هه‌ر ساڵێكدا پڕۆژه پێشنیاری بودجه بنێرێته په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی، به‌ڵام له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابردوودا حكومه‌ت بودجه‌ی دانه‌ناوه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی په‌رله‌مانتاران‌و پسپۆڕانی بواری یاسا‌و ئابورییه.