بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
بە بیستنى هەواڵى کۆچى دوایى مامۆستاو پەروەردەکارو هونەردۆست و کەسایەتى دیاری پارێزگاى هەڵەبجە م.بەختیار عەبدوڵڵا، خەمبارو دڵتەنگ بووم، لە خواى گەورە دەپاڕێمەوە پلەی مامۆستا لە بەهەشتەکەیدا بەرز بکاتەوەو سەبورى و ئارامى بڕژێنێت بەسەر دڵ و دەروونى خانەوادەو کەس و کارو دۆست و خزمانیدا.
م.بەختیار لە قۆناغى ناوەندى مامۆستام بووە، مامۆستایەکى دەم بە خەندەى پڕ زانیاریى و بەخشندەو میهرەبان و پەروەردەکارى ڕاستەقینەى خۆنەویست، بەڕاستى بە کۆچى دوایى ئەمجۆرە کەسایەتییە گەورەو بە خزمەتانە گەل و وڵات زیان دەکەن، خواى گەورە قەرەبووى ئەم کەلێنەمان بۆ بکاتەوەو هەوڵ و ماندووبوون و تێکۆشان و کارو بەرهەمە پەروەردەییەکانى بۆ بکاتە توێشووى دواڕۆژى، ئامین.
انا لله وانا الیه راجعون
عومەر گوڵپى
ئەندامى پەرلەمانى کوردستان
١٤ى ٩ى ٢٠٢٠