لە مەڕاسیمێکى تایبەتدا، رۆژى یەکشەممە، ١٣ى ٩ى ٢٠٢٠، لە هۆڵى هۆتێل تایتانیک، و بەئامادەبوونى وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى و پارێزگارو ئەنجومەنى پارێزگاو ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومەتى خۆجێى سلێمانى و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرو بەرپرسانى کۆمەڵایەتى، مەڕاسیمێکى تایبەت بە ماڵئاوایى لە پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى بەڕێوەچوو، ئەوەش پاش پێنج ساڵ لە کارکردنى بەردەوام لە ٢٤ى ٥ى ٢٠١٥ بۆ ٨ى ٩ى ٢٠٢٠.
لەو مەڕاسیمەدا ژمارەیەک سوپاس و خەڵاتى دیاریمان پێ بەخشرا لەلایەن ئامادەبووانەوە، سوپاس و رێزى تایبەتمان بۆیان هەیە.










