کۆبوونەوە له‌گه‌ڵ ستافی‌ كارگێری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌
2020-08-31
23 جار خوێندراوەتەوە
لە ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتیەوە:
 
ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 30ی‌ 8ی‌ 2020، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوان‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و ڕێزان گورون، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ ژمێریاری‌ دیوان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ گفتوگۆی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ده‌وامی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ منداڵان‌و لاوانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.
 
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ به‌ڕێزان شێخ له‌تیف شێخ عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان سلێمانی‌‌و مریه‌م قادر، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ كارگێڕی‌‌و نه‌بات عه‌بدولكه‌ریم، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ ژمێریاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌ باره‌ی‌ ئه‌گه‌ره‌كان‌و شێوازه‌كانی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ده‌وام له‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت و كێشه‌و گرفت‌و له‌مپه‌ره‌ داراییه‌كان‌و چۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنیان كرا.
 
سه‌باره‌ت به‌ ده‌وامی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاریدا‌ ڕۆژی‌ 1ی‌ 9ی‌ 2020، ڕۆژی‌ په‌یوه‌ندی‌ ستافه‌كان به‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌رو شوێنی‌ كاره‌كانیان بێت‌، هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان له‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 6ی‌ 9ی‌ 2020، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ بچێت به‌مه‌به‌ستی‌‌ بڕیاردان له‌سه‌ر كات‌و شێوازی‌ كاركردن و ده‌وامی‌ سه‌نته‌رو په‌یمانگاكانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ ڕه‌چاوكردنی‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌ڕێوه‌ بچێت.
 
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ ڕاسپێردرا به‌ به‌دواداچوونی‌ ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ لایه‌نی‌ كارگێری‌‌و ژمێریاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ناوبراو.
 
سه‌باره‌ت به‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم‌و شێوازی‌ كاركردنی‌، بڕیاردرا ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 31ی‌ 8ی‌ 2020، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ده‌وامی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار
    میوان 12
دروستکراوە لەلایەن KodTech.Net