پێشوازى لە ژمارەیەک خوێندکارى خۆبەخشى زانکۆ
2020-08-17
277 جار خوێندراوەتەوە
لە ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتیەوە:
 
ڕۆژى دووشەممە، ١٧ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢٠، بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بە ئامادەبوونی‌ بەڕێزان سۆران سەعید، بەرپرسی‌ بەشی‌ پلان‌و شاگوڵ عەزیز، بەرپرسی‌ هۆبەی‌ ئامارو ئای‌ تی‌‌و شەنگ موحەممەد، سەرپەرشتیاری‌ پڕۆگرامی‌ ئەلیکترۆنی‌ تۆماری‌ هەژارەکان، پێشوازی‌ لە دەستەیەک لە خوێندکاری‌ زانکۆ کرد کە ئامادەیی‌ خۆیان دەربڕیوە خۆبەخشانە پشتیوانی‌ پڕۆگرامی‌ ئەلیکترۆنی‌ تۆماری‌ هەژارەکان بکەن‌و بەشداربن لە پڕۆسەی‌ داخڵکردنی‌ داتاو زانیارییەکانی‌ فۆڕمەکان بۆ پڕۆگرامەکە.
 
لەو دیدارەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ وتەیەکی‌ پێشکەشی‌ گەنجە خۆبەخشەکان کردو تیایدا ستایشی‌ ئامادەبوون‌و بەشدارییانی‌ کرد لەو پرۆسە گرنگەدا کە لە ڕێگەی‌ سیستم‌و پڕۆگرامێکەوە هەژارەکان تۆمار دەکرێن‌و بڕیار وایە لە ئایندەیەکی‌ نزیکدا بە پێی‌ شایستەبوون هاوکاری‌ بکرێن، هەروەها وتی‌:" بە سوپاسەوە لە ئامادەبوونی‌ ئێوە دەڕوانین، کارو خزمەتی‌ ئێوە لە چوارچێوەی‌ دامەزراوەی‌ کۆمەڵایەتیدا جێگەی‌ رێزو پێزانینی‌ ئێمەیەو لای‌ خوای‌ گەورەش بەهایەکی‌ گەورەی هەیەو خوا پشتیوان بێت هەموومان کاردەکەین بۆ بوژاندنەوەی‌ گیانی‌ هاوکاری‌ و پێکەوە کارکردن و خزمەتکردنی‌ وڵاتەکەمان، هەر بەوەش گرەو دەبەینەوەو دەتوانین وڵاتەکەمان بونیات بنێین و خزمەتی‌ هەژارەکان باشتر بکەین".


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,080     ژمارەی میوان 157