به‌هۆی جیاوازی كلتور‌و جیاوازی دۆخی ئابوری‌و سیستمی فه‌رمانڕه‌واییه‌وه، كۆده‌نگییه‌كی ته‌واو نییه له‌سه‌ر جۆر‌و ڕێگاكانی ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌ڵام له‌م باسه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین جۆره جیاوازه‌كانی گه‌نده‌ڵی، هه‌روه‌ها زۆرترین ڕێگاكانی ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه یان ئه‌و شێوازانه‌ی گه‌نده‌ڵی خۆیانی تیا ده‌نوێنێت بخه‌ینه‌ڕوو، ده‌كرێت هێندێكیان له چوارچێوه‌ی سیستم‌و فهرمانڕهواییهكدا له پۆلێنكردنو ناولێنان یان شێوازی ئه‌نجامدانیاندا جیاوازبن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مه‌ی خواره‌وه وه‌ك نه‌خشه‌یه‌ك وایه ده‌توانین زۆرینه باوه‌كانی جۆر‌و شێوازه‌كانی گه‌نده‌ڵی تیادا به‌دیبكه‌ین، ئه‌و جیاوازییانه‌ش له‌مباره‌یه‌وه هه‌ن شتێكی سروشتین‌و به‌هۆی جیاوازیی له كلتور‌و جیاوازی تێڕوانینی قوتابخانه‌كانی زانستی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. سه‌ره‌تا به جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی دهستپێدهكهینو پاشان شێوازی ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌نده‌ڵی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
یەکەم: جۆره‌کانی گه‌نده‌ڵی:
له‌م خاڵه‌دا جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌پێی هه‌ریه‌كه له بوار‌و سهرچاوهكانیو قهبارهكهییو ئه‌و كه‌سه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستێت ده‌خه‌ینه ڕوو:
1ـ جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌پێی بواره‌كانی:
أ ـ گه‌نده‌ڵی دارایی (financial Corruption): هه‌موو ئه‌و سهرپێچیو لادانه ئابوری‌و داراییانه ده‌گرێته‌وه كه له بنه‌ماو یاساكانی كاری دامه‌زراوه‌یه‌كدا ئه‌نجام ده‌درێن. له‌به‌ر گرنگییهكهیو زیانه گه‌وره‌كانی به‌شی سێیه‌می ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌مان ته‌رخانكردووه بۆ باسكردنی ئه‌مجۆره له گه‌نده‌ڵی.
ب ـ گه‌نده‌ڵی كارگێڕی (Administerative Corruption): هه‌موو ئه‌و لادان‌و سه‌رپێچییانه‌ی بواری بهڕێوهبردنو ڕێكخستنی دامه‌زراوه ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن كارمه‌ند یان به‌رپرسێكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و كارانه‌ی پێی ده‌سپێردرێت له دامه‌زراوه‌یه‌كدا، ئه‌مه‌ش هه‌موو بواره‌كانی یاسای دامه‌زراوه‌و ڕێكاره یاساییهكانو به‌ها كارپێكراوه‌كان ده‌گرێته‌وه. له به‌شی دووه‌مدا به تێر‌و ته‌سه‌لی له گه‌نده‌ڵی كاگرێڕی ده‌دوێین.
ج ـ گه‌نده‌ڵی ڕامیاری (Political Corruption): بریتییه له خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن بژارده‌ی سیاسییه‌وه، ئه‌مجۆره‌ش له گه‌نده‌ڵی كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ركرده سیاسییه‌كانی حزب‌و حكومهتو دامه‌زراوه گرنگه‌كانی تری وڵات له گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌گلێن. به‌شی پێنجه‌می ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ته‌رخانه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی ڕامیارییه‌وه.
د ـ گه‌نده‌ڵی ڕه‌وشتی یان كۆمه‌ڵایه‌تی (Moral Corruption): مه‌به‌ست له كاری ئابڕوبه‌رانه‌ی گه‌وره به‌رپرسانی وڵاته، یان بازرگانیكردن به مرۆڤ یان به‌كارهێنانی منداڵ له كاری نه‌شیاودا له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. (له‌به‌ر په‌یوه‌ندی زۆری ئه‌مجۆره له گه‌نده‌ڵی به زانستی كۆمهڵناسیو ده‌روونییه‌وه باسكردن له گه‌نده‌ڵی ڕه‌وشتی ناكه‌ینه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌مان).
2ـ جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌پێی قه‌باره‌كه‌ی:
أ ـ گه‌نده‌ڵی بچوك (Minor Corruption): ئه‌و لادان‌و سهرپێچیو به‌رتیلانه ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ئاسایی ئاست نزمه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت به‌بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كارمه‌ندی تر‌و به‌رپرساندا له‌كاتی ئه‌نجامدانی كارێكی ئاسایی له دامه‌زراوه‌یه‌كدا، زۆربه‌ی كات پاڵنه‌ره‌كه‌ی هۆكاری دارایی‌و خراپی ژیانی ڕۆژانه‌یه.
ب ـ گه‌نده‌ڵی گه‌وره (Gross Corruption): ئه‌و جۆره گه‌نده‌ڵیانه ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی گه‌وره‌ی وڵاته‌وه له سهرۆكو وه‌زیرو به‌رپرسانی تری پایه‌به‌رز له دامه‌زراوه‌كانی تری وڵات‌دا ئه‌نجامده‌درێن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو.
3ـ جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌پێی بڵاوبوونه‌وه‌ی:
أ ـ گه‌نده‌ڵی نێوخۆیی (Local Corruption): ئه‌و جۆره گه‌نده‌ڵیانه ده‌گرێته‌وه كه له‌ناوخۆی وڵات‌دا له‌لایه‌ن كارمهندو به‌رپرسانی بچوكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت به‌بێ بوونی پهیوهندیو هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر‌و كۆمپانیا جیهانییه‌كان.
ب ـ گه‌نده‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی (International Corruption): ئه‌و جۆره گه‌نده‌ڵیانه ده‌گرێته‌وه كه له بوارێكی فراواندا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌نجامده‌درێت، له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كدا كه به بازاڕی ئازاد ناوده‌برێت، ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی كۆمپانیا نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان‌و كاربه‌ده‌ستان‌و سیاسییه‌كانی ناوخۆی وڵات.
4ـ جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌پێی ئه‌و لایه‌نه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستێ:
أ ـ گه‌نده‌ڵی ڕێكخراو: بریتییه له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له دامه‌زراوه جیاجیاكاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو ئهنجامدهدرێتو به پێی پلانێكی پێشوه‌خته داڕێژراو كه جۆر‌و بڕو شێوزاهكهی دیاره .
ب ـ گه‌نده‌ڵی هه‌ڕه‌مه‌كی: بریتییه له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی به‌بێ پلان‌و نه‌خشه‌و ڕێككه‌وتنێكی پێشوه‌خت ئه‌نجام دهدرێتو ئه‌نجامده‌ری ئه‌م گه‌نده‌ڵییه دڵنیا نییه له‌سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌ی.
5ـ جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌پێی كه‌رته‌كانی:
أ ـ گه‌نده‌ڵی كه‌رتی گشتی: هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه ده‌گرێته‌وه كه له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی گشتی حكومیدا ئه‌نجامده‌درێن.
ب ـ گه‌نده‌ڵی كه‌رتی تایبه‌ت: هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه ده‌گرێته‌وه كه له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌هلیدا ئه‌نجامده‌درێن.
دووەم: شێوازه‌کانی گه‌نده‌ڵی:
مه‌به‌ست له‌و ڕێگه‌و شێواز‌و ئاكارو ڕه‌فتارانه‌یه به‌هۆیه‌وه تاوانی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامده‌درێت، ئێمه له خواره‌وه گرنگترینی ئه‌و شێوازانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، ده‌كرێت هێندێ شێواز له‌یه‌كه‌وه نزیك بن یان هێندێكیان لای كلتور‌و زمانێك ناولێنانیان جیاوازبێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین ئه‌مانه‌ی خواره‌وه باوترینی ئه‌و دیمه‌نانه‌ن كه گه‌نده‌ڵی خۆی تیایاندا دهنوێنێتو ده‌كرێت هی تریش هه‌بن، به‌ڵام هێنده‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ناسراو نه‌بن، ئێمه ڕێگاكانمان جیا نه‌كردووه‌ته‌وه به‌پێی پۆلێنی جۆری گه‌نده‌ڵییه‌كه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌و به كورتی ئاماژه به ڕێگاو شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ین‌و له بهشو باسه‌كانی داهاتوودا باشتر له‌سه‌ریان دهوهستینو له‌باره‌یانه‌وه دهدوێینو هۆكاری سهرههڵدانو كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی هه‌ریه‌كه‌یان ده‌خه‌ینه‌ڕوو، شێوازه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
1ـ لایه‌نگیریی (Nepotism):
واته جێبه‌جێكردنی كارێك له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێك یان لایه‌نێك كه ئه‌نجامده‌ری كاره‌كه لایه‌نگرییه‌تی یان دۆستایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵیان، وه‌ك حزب یان خێزان یان ده‌ڤه‌رو ناوچه...، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌و كهسو لایه‌نه بێت به‌پێی یاسا‌و دوور له بنه‌مای شیاوێتی.
2ـ دزینی دارایی گشتی (Looting of Public Funds):
ده‌ستخستنی پاره‌و سامانی وڵات‌و به‌كارهێنانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی له‌ژێر ناونیشانی جۆراوجۆردا، به‌بێ ئه‌وه‌ی یاسا ئه‌و مافه‌ی بداتێ یان مافی ئه‌و بێت.
3ـ هه‌ڵهاتن له باج‌و گومرگ (Tax Evasion):
داشكاندنو كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی باج‌و گومرگ به‌هۆی گۆڕینی خاسییه‌ته‌كانی شمه‌كێكی هاورده‌وه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی باجه‌وه یان پێدانی به‌رتیل به لیژنه‌ی خه‌مڵاندنی باج، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی پاره‌ی باج.
4ـ به‌رتیل (Bribe):
بریتییه له ده‌ستخستنی بڕێك پاره یان هه‌ر سودێكی تر له پێناو جێبه‌جێكردنی كارێك پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماو یاسا كارپێكراوه‌كان، به‌رتیلیش هه‌ر دوو جۆری نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كی هه‌یه، به‌مجۆره:
أ. به‌رتیلی نێوخۆیی:
به‌و بڕه پارانه ده‌وترێت كه ده‌درێت به به‌رپرسانی حكومی له‌لایه‌ن كۆمپانیا‌و بازرگانانی ناوخۆوه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك یان ڕێككه‌وتنێك یان ته‌نده‌رێك.
ب. به‌رتیلی نێوده‌وڵه‌تی:
به‌و بڕه پارانه ده‌وترێت كه ده‌درێت به لێپرسراوانی حكومی له‌لایه‌ن كهسو كۆمپانیای بێگانه‌وه له‌پێناو ده‌ستخستنی گرێبه‌ستێك یان كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی ستراتیجی وه‌ك گرێبه‌سته‌كانی بواره‌كانی نهوتو كاره‌با، ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ لێپرسراوان له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كرێت به‌مه‌ستی دووركه‌وتنه‌وه له چاوی خه‌ڵك‌و ڕێگریكردن له ئاشكرابوونو لێپرسینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای تایبه‌تمه‌ندو دادوه‌رییه‌وه.
5ـ هه‌ڕه‌شه (Blackmailing):
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتییه له به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌شه به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له كارمه‌ندێك كه كارێك بكات له خودی خۆیدا ڕێگه پێدراوو یاساییه، له‌م كاره‌شدا هێندێ پاره ده‌ستكه‌وت ده‌بێت. زۆرجار ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه به‌هۆی دركاندنی زانیاریه‌كی تایبه‌تی خهجاڵهتكهری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌بێت. جیاوازییه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رتیل بوونی هه‌ره‌شه‌و ترساندنهكهیه.
6ـ سپیكردنه‌وه‌ی پاره (Money Laundering):
شۆردنه‌وه یان سپیكردنه‌وه‌ی پاره یه‌كێك له تاوانه ئابورییه‌كانه، ئامانج تیایدا به‌خشینی سیفه‌تی شه‌رعییه به سهروهتو سامانێكی به‌ده‌ستهاتوو یان هه‌ڵگرتنی یان به‌كارهێنانی یان به‌ڕێوه‌بردنی یان پاشه‌كه‌وتكردنی یان ئاڵوگۆڕپێكردنی یان به‌كارهێنانی له پڕۆژه‌ی بازرگانی یان ناردنه ده‌ره‌وه‌ی یان گواستنه‌وه‌ی كاتێك له ڕێگه‌ی نا شهرعیو نا یاساییه‌وه به‌ده‌ستهاتبێت، به مه‌به‌ستی سپیكردنهوهو سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری سه‌رچاوه ناشه‌رعییه‌كه كه لێوه‌ی به‌ده‌ستهاتووه‌و به خشینی شێوه‌یه‌كی نوێ كه شه‌رعی بێت پێی. له‌به‌ر گرنگی‌و زۆر باویو كاریگه‌رییه گه‌وره‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، به‌شی چواره‌می ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه تیایبه‌ت ده‌كه‌ین به تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، له‌و به‌شه‌دا به تێر‌و ته‌سه‌لی له‌م دیارده‌یه ده‌كۆڵینه‌وه.
7ـ ئیختیلاس (Embezzlement)( ):
جۆرێك له جۆره‌كانی دزییه له پاره‌ی گشتی، كه به‌هۆی فرت‌و فێڵ‌و ڕێگه‌ی ناشهریفانهوه ده‌ست به‌سه‌ر سهروهتو سامانی گشتیدا ده‌گیرێت. زۆربه‌ی كات ئه‌مكاره به به‌رنامه ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستێ هه‌وڵده‌دات كاره‌كه‌ی له خه‌ڵكی چوارده‌وری بشارێته‌وه، چونكه به‌بێ ئاگاداری ئه‌وان ئه‌نجامیده‌دات. جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دزی ئه‌وه‌یه: دزی له ماڵێك ده‌كرێت كه كه‌سی دز لێی به‌رپرس نییه، به‌ڵام ئیختیلاس له سهروهتو سامانێكدا ده‌كرێت كه سپێردراوه‌و كه‌سی گه‌نده‌ڵكار لێی به‌رپرسه.
8ـ فێڵی یاسایی (Fraud):
له زمانی عه‌ره‌بیدا به (إحتیال) دێت، واته: چهماندنهوهو خواركردنه‌وه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان‌و لێكدانه‌وه‌یان به هه‌ڵه به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێك یان گروپێك یان حزبێك، هاوكات له‌گه‌ڵ یاریكردن به به‌ڵگه‌نامه‌و دۆكیومێنته فه‌رمییه‌كان.
9ـ ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه (Forgery):
بریتییه له یاریپێكردنو ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌و فایل‌و دۆكیومێنتی فه‌رمی به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی سودی تایبه‌تی به بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر چ زیانێك ده‌كات.
10ـ لادانی ڕه‌وشتی:
بریتییه له لادان‌و سه‌رپێچیكردنی ڕێكاری به‌ڕێوه‌بردن كه په‌یوه‌ندی به ههڵسو كه‌وتی كه‌سی لاده‌ره‌وه هه‌یه.
11ـ لادان‌و سه‌رپێچی دارایی:
ئه‌و سه‌رپێچییه داراییانه ده‌گرێته‌وه كه كارمه‌ند پێی هه‌ڵده‌ستێ له كارێكدا كه پێی سپێردراوه.
12ـ لادان‌و سه‌رپێچی تاوانكاری:
ئه‌و سه‌رپێچیانه ده‌گرێته‌وه كه یاسا سزای بۆ داناون وه‌ك تاوانی بهرتیلو ساختهكردنو...، كه به‌پێی یاسا سه‌رپێچیكار سزای بۆ دانراوه.
13ـ واسیته یان نێوه‌ندگیریی (Mediation and Bias):
بریتییه له هاتنه ناوه‌وه‌ی لایه‌نی سێیه‌م (كه‌سێك یان چه‌ند كهسو حزبێك) له نێوان دوو لایه‌ندا له‌پێناو جێبه‌جێكردنی كارێك یان ڕاگرتنی كارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی واسیته بۆكراو. زۆرجار ئه‌م حاڵه‌ته له‌نێوان كارمه‌ند یان به‌رپرسی ده‌زگایه‌كی گشتی‌و هاووڵاتییه‌كدا ڕوو ده‌دات.
14ـ خزمایهتیو حزبایه‌تی (Favoritism):
بریتییه له هه‌ڵبژاردن‌و لایه‌نگری كهسو لایه‌نێك به‌سه‌ر كهسو لایه‌نێكی تردا به ناحهقو دوور له یاسا‌و بنه‌ماكانی كار. بۆ نمونه دامه‌زراندنی كارمه‌ندێك دوور له بنه‌ماكانی شیاویـَتیو له‌سه‌ر بنه‌مای خزمایه‌تی یان حزبایه‌تی.
15ـ خراپ به‌كارهێنانی دهسهڵاتو موڵك‌و ماڵی دامه‌زراوه:
بریتییه له خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتێك كه به‌پێی یاساكانی كار سپێردراوه به به‌رپرسێك یان كارمه‌ندێكی گشتی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیدا، یان بهكارهێنانو زیاده‌ڕه‌وی له كڕین‌و به‌كارهێنانی شت‌و مه‌كی دامه‌زراوه یان بهكارهێنانو ئیشپێكردنی كارمهندو خه‌ڵكی ناو دامه‌زراوه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیدا.
به وردبوونه‌وه له‌و جۆر‌و شێوازانه‌ی كه به‌هۆیانه‌وه تاوانی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامده‌درێن، مه‌ترسیدارترینی جۆر‌و شێوازی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی ئه‌و جۆره‌یه سیاسییه‌كانی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له تاوانی گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌گلێن، ئه‌وكاته‌ش هیچ ئومێد‌و ئه‌گه‌رێكی پێشكه‌وتنی ئابوری نامێنێت‌و وڵات ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی به تاڵانبردن ده‌بێته‌وه.
تێبینى: ئەم وتارە لە لاپەڕە (38) تا (46)ى کتێبى گەندەڵى وەرگیراوە، بۆ خوێندنەوەى تەواوى کتێبەکەو زیاتر لەمبارەیەوە سەردانى بەشى چاپکراو بکە لەم سایتە.