(قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر فه‌وزای دامهزراندنوخراپی به‌ڕێوه‌بردنی سامانی مرۆیی له كوردستان)
هیچ جێگه‌ی گومان نییه كه گرنگترین‌و به به‌هاترین سه‌رمایه‌گوزاریی بریتییه له سه‌رمایه‌گوزاری له مرۆڤدا، سه‌رمایه‌گوزارییه له ژیریی‌و توانا‌و ناخ‌و مێشكی مرۆڤدا، ئه‌و مرۆڤه‌ی كه ئه‌گه‌ر به‌باشی سه‌رمایه‌گوزاری تیا كرا‌و به‌ڕێوه‌براو به پێوه‌ره زانستییه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرا، ده‌بێته باشترین سه‌رمایه‌گوزاری لهلایهكو باشترین‌و چاكترین هه‌ڵسوڕێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رمایه‌گوزارییه ماددی‌و ته‌كنه‌لۆجییه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه.
بێگومان باشترین ته‌كنه‌لۆجیاو چاكترین ئامێر‌و زۆرترین سه‌رمایه‌گوزاری له بواری ماددیدا، هیچ بایه‌خێكی نییه به‌بێ گرنگیدانی تهواوهتیو وه‌كو پێویستی مرۆڤ‌و تواناكانی، ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك گرنگی پێ درابێت جۆرێك له موعجیزه ڕوویداوه‌و باشترین خزمهتگوزاریو به‌ڕێوه‌بردن له‌سه‌ر ئاستی تاكو دامه‌زراوه‌و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه پێشكه‌ش ده‌كرێت، كه دواجار ده‌بێته هۆی چه‌سپاندنی دادگهریو گه‌شتن به خۆشگوزرهرانییهكی بێ وێنه، هه‌روه‌ك چۆن وڵاتێكی وه‌كو یابان به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی بچوكترین زیاده‌بێت له سامانی سروشتی‌دا توانی ببێته ئه‌و وڵاته‌ی كه به‌رهه‌مه‌كانی ته‌واوی بازاڕه‌كانی جیهان داپۆشێت، ئه‌وه‌ش نه به نهوتو نه غاز‌و نه زه‌وی بهپیتو نه هیچ شتێكی تر، ته‌نهاو ته‌نها به باشترین سودوهرگرتنو چاكترین به‌ڕێوه‌بردنی توانا‌و سامانی مرۆیی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌بردنی سامانی مرۆیی له هه‌موو بواره‌كانی (پلان‌و ڕێكخستن‌و جێبهجێكردنو ههڵسهنگاندنو چاودێری) بووه‌ته یه‌كێك له گرنگترین زانستهكانو كاره گرنگه‌كانی زانستی به‌ڕێوه‌بردن، كه به‌هۆیه‌وه توانایه‌كی باش به دامه‌زراوه‌كان ده‌دات، ئه‌و دامه‌زراوانه له كه‌رتی تایبه‌ت بن یان كه‌رتی گشتی‌و حكومه‌ت.
به‌هۆی باش به‌ڕێوه‌بردنی سامانی مرۆیی‌و به زانستیانه‌و ژیرانه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ده‌كرێت دامه‌زراوه‌كانی وهزارهتو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان‌و فه‌رمانگه‌كان باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن، ده‌كرێت كارگه‌و شوێنه‌كانی به‌رهه‌م باشترینه‌كان پێشكه‌ش بكهنو بازاڕ بۆخۆیان كۆنترۆڵ بكه‌ن.
به‌هۆی گه‌شه‌ی خێرای زانست‌و هۆكاره‌كانی پهیوهندیو داهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووه‌وه، بایه‌خی توانای مرۆیی‌و سه‌رمایه‌گوزاری تیایدا ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌كات، ده‌بێت دامه‌زراوه‌كان بگه‌ڕێن بۆ ئه‌و توانا مرۆییانه‌ی كه ده‌توانن به باشترین شێوه كاره‌كانیان ڕاپهڕێننو دڵی ئه‌و كه‌سانه خۆش‌و ڕازی كه‌ن كه ڕوو له دامه‌زراوه‌كان ده‌كه‌ن كه دواجار ئامانجی دامه‌زراوه‌كه به‌باشترین شێوه جێ به‌جێ ده‌بێت، دامه‌زراوه‌كان وه‌ك وتمان گشتی بن یان تایبه‌ت هیچ جیاوازییه‌كی نییه، هه‌ربۆیه پلاندانان له بواری سامانی مرۆیی‌دا بووه‌ته ئه‌ركێكی گرنگ‌و پڕ بایه‌خی زانستی به‌ڕێوه‌بردن، به هه‌موو قۆناغه‌كانییه‌وه، له پلاندانان بۆ توانای مرۆییه‌وه تا ده‌گاته ده‌ستنیشانكردنی پێویستیی‌و بۆشاییه مرۆییه‌كان له دامه‌زراوه، تا ڕاكێشانی توانای مرۆیی ئاست به‌رزو ههڵبژاردنیو پاشان دامهزراندنو ڕاهێنانو فێركردن‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی‌و دیاریكردن‌و خه‌مڵاندنی موچه‌و به‌رزركردنه‌وه‌ی پله‌و تا ده‌گاته خانه‌نشینكردنی.
هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه كه باسمانكردو بێ پلانی‌و نه‌بوونی سیاسه‌تێكی ژیرانه‌ی ئامانجدار كه به باشی ئامانجی دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه‌كه بهێنیتَه دی ئه‌وا كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م به‌دی ده‌كه‌ین‌و عێراق‌و كوردستانیش وه‌كو به‌شێكی ئه‌و جیهانه، كه تیایدا مرۆڤ‌و دامه‌زراندن بوونه‌ته كهمو كوڕی‌و له‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دارایی به‌سه‌ر حكومهتو بودجه‌ی خه‌ڵك‌و وڵاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دامه‌زراندنی بێ پلان‌و بێ به‌رنامه‌و بێ ستراتیژ‌و بێ لێكۆڵینه‌وه.
ساڵانه ده‌بینین سهدانو بگره هه‌زاران كه‌س له‌م وڵاته داده‌مه‌زرێن، كه‌چی ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕێژه‌ی ناڕه‌زایی له دامه‌زراندندا زیاتر ده‌بێت، ڕۆژ به‌ڕۆژ كێشه‌ی دامه‌زراوه‌كان له خزمهتكردندا زیاتر ده‌بێت، ڕۆژ به‌ڕۆژ خه‌ڵكی زیاتر به‌هۆی خراپی جۆر‌و ژماره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومهتو وهزارهتهكانییهوه ده‌ناڵێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دامه‌زراندنانه‌دا هێشتا ڕۆژانه شایه‌تی بینینی سه‌ره دوور‌و درێژه‌كانی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیانین له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تتدا، ساڵانه به ملیاره‌ها دینار له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی كارمه‌ندان ته‌رخان ده‌كرێت كه‌چی هێشتا زۆرینه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان به خراپترین كوالێًتیو جۆر‌و ژماره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن، هێشتا له فه‌رمانگه‌كاندا ڕۆتینو چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر‌و بێ خهمییو به فیڕۆدانو كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی زۆر ده‌بینین، مرۆڤ كاتێك ڕوو له فه‌رمانگه‌یه‌ك ده‌كات ئه‌وسا تێده‌گات له‌وه‌ی كه هه‌ردوو كه‌سه‌كه، چ ئه‌وه‌ی موراجیعهو چاوه‌ڕوانی خزمه‌ته، چ ئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌و له فه‌رمانگه‌كه كارێكی پێ سپێردراوه، چ سته‌مێكیان لێ كراوه‌و چۆن تواناكانیان به‌فیڕۆ ده‌ڕوات به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین سودیان لێ وه‌ربگیرێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ده‌ڵێین دامه‌زراندن له وڵاتی ئێمه بووه‌ته به‌شێك له كێشه له‌بری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كهمو كوڕییه‌كانی خه‌ڵك، بووه‌ته به‌شێك له بارگرانی دارایی له‌بری بوونه به‌شێك له داهات بۆ خه‌ڵك‌و وڵات، بوونه‌ته به‌شێك له شكستی فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌و وه‌زاره‌ته‌كان له‌بری به‌شێك له دهستكهوتو پێشكه‌شكردنی كار‌و فه‌رمانی سهرشانو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژیانی خه‌ڵك‌و دواجار فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانی.
ساڵ به‌ساڵ حكومه‌ت بڕیار ده‌دات ژماره‌یه‌ك له مرۆڤی ئه‌م وڵاته له فه‌رمانگه جۆربه‌جۆره‌كانی دامه‌زرێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك كرابێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا حكومه‌ت پێویستی به فه‌رمانبه‌ره؟ یان نه‌خێر فه‌رمانبه‌ری لێ زیاده؟ به‌بێ ئه‌وه‌ی ستراتیژ‌و سیاسه‌تێكی گونجاو و ئامانجدار هه‌بێت له‌م پرۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌دا، وه‌ك له ڕاپۆرته ڕۆژنامهوانییهكانو داتا‌و ژماره‌كانی حكومه‌تیشدا ده‌یخوێنینه‌وه هه‌زاره‌ها كارمه‌ند له چه‌ندین فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ ئه‌وه‌ی سود له تواناكانیان وه‌ربگیرێت مووچه وهردهگرنو زیاده‌ن له كار‌و ڕێكخستن‌و پۆستی فه‌رمانگه‌كاندا، ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت بێكاری داپۆشراو.
ئه‌و پاشا گهردانیو بێ سهروبهرهییهش له ساڵه‌كانی ڕابردوو و ئێسته‌شدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه به‌رهه‌می سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه تیایدا ته‌نها بۆ ڕازیكردنی خێزانێك، بنه‌ماڵه‌یه‌ك، یان هێنانه‌دی ئامانجێكی ته‌سكی حزبیدا، یان په‌رده‌پۆشكردن‌و بێده‌نگكردنی خه‌ڵكی‌و چاوپۆشینیان له ئاست كهمو كوڕییهكاندا هه‌زاران خه‌ڵكیان دامه‌زراندووه یان كردووه‌ته كارمه‌ند به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سودێك به كۆمه‌ڵگه، یان هیچ ئامانجێكی دامه‌زراوه و وه‌زاره‌ته‌كان بهدیبهێنێتو هیچ خزمه‌تێك به كۆمه‌ڵگه بكات كه ئامانجی هه‌ره به‌رزی حكومهتو دامه‌زراوه‌كانییه‌تی.
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به‌باشی له ئامانج‌و مه‌به‌ستی دامهزراندنێكی ڕاست‌و دروست بگات به‌وجۆره‌ی ببێته به‌شێك له سه‌رمایه‌گوزرای له مرۆڤدا، له خواره‌وه ئاماژه به سیستم‌و شێوازی دامهزراندنێكی ڕاست‌و دروست ده‌ده‌ین كه به‌شێكه له باشترین شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی سامانی مرۆیی، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت یان گشتی(حكومی) ڕاست‌و دروسته‌و هه‌ركاتێك هه‌ر یه‌كێك له‌و دامه‌زراوانه ئه‌و خاڵانه په‌یڕه‌وبكه‌ن ئه‌وا ده‌توانن بگه‌ن به به‌رزترین بهرههمو خزمه‌تگوزاری له ژیانی دامه‌زراوه‌كه‌دا. پاش خستنه‌ڕووی ئه‌و شێوازه زانستییهش ڕاسته‌وخۆ خوێنه‌ر به ئاسانی ده‌توانێت له ڕاده‌و جۆری بێ به‌رنامه‌یی‌و بێ پلانی‌و فه‌وزای دامه‌زراندن له كوردستان تێ بگات.
ڕێگاكانی دامهزراندێكی ڕاست‌و زانستی‌و پلانێكی زانستیانه بۆ سامانی مرۆییی:
یه‌كه‌م/ شیكردنه‌وه‌و ناساندنی كار(كاری كارمه‌ند).
دووه‌م/ دانانی پلان بۆ سامانی مرۆیی(كارمه‌ند).
سێیه‌م/ گهڕانو ڕاكێشانی سامانی مرۆیی(كارمه‌ند).
چواره‌م/ هه‌ڵبژاردن‌و بڕیاری دامه‌زراندنی سامانی مرۆیی(كارمه‌ند).
به‌بێ ڕۆچوون له هه‌ر بڕگه‌و قۆناعێكداو سه‌رقاڵكردنی خوێنه‌ر به هێندێ ورده‌كارییه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ین تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌و چورا خاڵه‌ی له پێشه‌وه ڕیزمان كردن.
یه‌كه‌م/ شیكردنه‌وه‌و ناساندنی كار:
ئه‌م خاڵه به‌یه‌كه‌مین خاڵی پرۆسه‌ی دامهزراندنو دانانی كارمه‌ندی نوێ دێته ئه‌ژمار. شیكردنه‌وه‌و ناساندنی كار بریتییه: له‌و كرداره‌ی كه به‌هۆیه‌وه زانیاری له‌باره‌ی پیشه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه كۆدهكرێتهوهو لێكدانهو شیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانین ئیشه‌كه بناسێنینو ئهركو ماف‌و دهسهڵاتو لێپرسراوێتیو بارودۆخی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كه‌و پاشان ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه پێویسته له‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ئیشه‌ی پێ دهسپێدرێتو پڕ ده‌كرێته‌وه دیاریی بكه‌ین.
هه‌ربۆیه پێویسته شیكردنه‌وه‌ی كار‌و پیشه ئه‌م خاڵانه له خۆبگرێت:
1ـ له‌باره‌ی پیشه‌و كاره‌كه‌وه:(ناوی ئیشه‌كه، جێگه‌كه‌ی له ڕێكخستنی دامه‌زراوه‌كه‌دا، ناساندنێكی گشتی كاره‌كه، ئه‌ركه‌كان، ئه‌و ئامێر‌و ته‌كنه‌لۆجیایانه‌ی تیایدا به‌كارده‌هێنرێن، ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م ئیشه‌یه یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م كارمه‌نده سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات، بارودۆخی كاره‌كه، مه‌ترسییه‌كانی)
2ـ له‌باره‌ی خه‌سڵه‌ته‌كانی ئهوكاندیدهوه كه ده‌بیێت ئه‌م كاره له ئه‌ستۆ بگرێت(كارمه‌ند): (بڕوانامه، شاره‌زایی، ڕاهێنانو خول، توانایی، خه‌سڵه‌ته كه‌سییه‌كان، توانا جه‌سته‌ییه‌كان، ئامادهكاریو توانای بۆ ئه‌و كاره، حه‌زو خولیای ئه‌وكه‌سه بۆ ئه‌وكارو پیشه‌یه).
واته پێویسته له‌م قۆناغی یه‌كه‌مه‌دا هه‌ردوو خاڵهكه به‌باشی جێ به‌جێ بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی دامهزراندنو به‌گه‌ڕخستنی توانای مرۆیی له دامه‌زراوه‌كاندا به باشی به‌ڕێوه بچێت.
دووه‌م/ دانانی پلان بۆ سامانی مرۆیی:
بێگومان كاتێك باس له دامه‌زراندن ده‌كه‌ین ئه‌وا مه‌به‌ست ئه‌و ته‌نها ناونووسكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگادارییه‌ك نییه كه تیایدا داوا یان بانگه‌شه بۆ خه‌ڵكی بێكار بكات كه حكومه‌ت یان دامه‌زراوه پێویستی به‌ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند هه‌یه له بوارێكی دیاریكراودا، بهڵًكو دامه‌زراندن پرۆسه‌یه‌كی گرنگ‌و پله‌به‌ندی ئامانجداره‌و له‌و دوا پله‌یه‌وه ده‌ست پێ نه‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو ڕووده‌دات یان ئه‌وه‌ی له كوردستان ساڵانه حكومه‌ت خۆی پابه‌ند ده‌كات به دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك كارمه‌نده‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌م كه‌سانه كێن؟ خه‌سڵه‌تییان چییه؟ توانای زانستی‌و جه‌سته‌ییه‌كانیان چۆنه؟ چ دامه‌زراوه‌یه‌ك پێویستی به‌م كارمه‌ندانه هه‌یه؟ پێویسته چ بۆشاییه‌ك پڕ بكه‌نه‌وه؟ كێ‌و به چ پێوه‌رێك ئه‌و بۆشاییانه پڕ ده‌كاته‌وه؟ كێ به‌م كار‌و پرۆسه گرنگه هه‌ڵده‌ستێت؟ پێوه‌ره‌كانی كامانه‌ن؟ دواجار ئه‌م دامه‌زراندنه ده‌بێته هۆی باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و به‌رزكردنه‌وه‌و باشتر كردنی ئاستی بژێوی ژیان بۆ هاووڵاتیان به گشتی؟ ئایا ئه‌م دامه‌زراندنانه ده‌بنه هۆی ڕه‌زامه‌ندی كه‌سی بێكارو كاندید بۆ دامه‌زراندن؟ ئه‌ی هۆكاری ناڕه‌زاییه‌كان چییه‌و بۆچی ئه‌وانه‌شی ئێسته له دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌ت كارده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناڕازین؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه پێویسته ئه‌و ڕاستییه بزانین كه پلانكاری یه‌كه‌مین كاری پرۆسه‌ی دامهزراندنو وه‌گه‌ڕخستنی توانای مرۆڤه له دامه‌زراوه‌كاندا، واته پێویسته هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك، فه‌رمانگه‌یه‌ك، وه‌زاره‌تێك پێشوه‌خت پلانی خۆی بۆ پێویستی به توانای مرۆڤ‌و ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له كارمه‌ند بخه‌مڵێنێت، واته به‌ر له هه‌ر شتێك پێویسته دامه‌زراوه‌كه بزانێت بۆشایی له كاره‌كانیدا هه‌یه یان نا؟ ئه‌و كار‌و ئامانجه كامه‌یه كه له‌به‌ر بێ كارمه‌ندی په‌كی كه‌وتووه‌و نایه‌ته‌دی؟ ژماره‌ی ئه‌و شوێن‌و ئیشانه چه‌نده؟ خه‌سڵه‌تی ئه‌و ئیشه چییه كه پێویستی به دامهزراندنو بهگهڕخشتنی كارمه‌ند هه‌یه تیایدا؟ پێویسته كێ دابمه‌زرێنێت؟ ئایا له‌ناو خۆی دامه‌زراوه‌كه‌دا هه‌مان كارمه‌ندی ده‌ست ناكه‌وێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره؟ یان ئایا حكومه‌ت له دامه‌زراوه‌یه‌كی تری هه‌مان شوێن یان شاردا كارمه‌ندی زیاده‌ی نییه كه بتوانێت ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه‌و بۆ ئه‌و جۆره كاره بشێت؟
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر حكومهتو دامه‌زراوه‌كانی له‌مباره‌یه پلانێكی ستراتیجی دابنێت كه تیایادا زۆر به وردی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه. هه‌ربۆیه ده‌توانین كار‌و قۆناغی (پلان) له پرۆسه‌ی دامه‌زراندنا له‌م چه‌ند خاڵه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه:
1ـ دیاریكردنی ژماره‌و جۆری كارمه‌ندی پێویست.
2ـ ئاماده‌كاری بۆ گهشهپێدانو به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاست‌و توانای ئه‌وانه‌ی ئێسته كارمه‌ندن له ڕوانگه‌ی پێویستی ههنووكهییو ئایندهی دامه‌زراوه یان فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ته‌وه.
3ـ دۆزینه‌وه‌ی باشترین‌و چاكترین گونجان له‌نێوان سروشتی كار‌و پێویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی لهلایهكو شێوزای گهڕانو هه‌ڵبژاردن‌و دامه‌زراندنی كارمه‌نددا به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌دی پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزارییدا ئه‌وه‌ش به به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له‌وانه به بڕو جۆری مووچه‌ی كارمه‌نده‌وه.
4ـ هێنانهدیو به‌رجه‌سته‌كردنی بنه‌مای "دانانی كه‌سی شیاو له شوێنی شیاوی خۆیدا"، واته كاتێك پلان‌و سیستمێكی گونجاوی ئامانجدار هه‌بێت بۆ دامه‌زراندن بێگومان كه‌سی شیاو لهشوێنو كاری شیاو داده‌نرێت، له چوراچێوه‌ی كرداری گواستنه‌وه‌و پله به‌رزركردنه‌وه‌ی كارمه‌نددا.
ئامانجه‌كانی پلانكاری له سامانی مرۆیی‌دا:
1ـ لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخی هه‌نووكه‌یی دامه‌زراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل له ڕووی ژماره‌و جۆری كارمهندو توانای مرۆییه‌وه.
2ـ ئاماده‌كردنی لیستی وه‌سفی كار بۆ كارمه‌ندان به‌شێوه‌یه‌كی ورد‌و ته‌واو.
3ـ ئاماده‌كردنی پلانی ئاراسته‌ی كاری كارمه‌ندان له دامه‌زراوه‌دا.
4ـ پێشبینیكردنی جۆر‌و ژماره‌ی كارمهندو توانای مرۆیی پێویست بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كان له ئێسته‌و داهاتوودا.
5ـ دیاریكردنی سه‌رچاوه‌كانی په‌یداكردنی كارمهندو هه‌ڵسه‌نگاندنی باشترینیانو هه‌ڵبژاردنی باشترینیان.
6ـ وهستانو كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه ڕێگرن له‌به‌رده‌م وه‌گه‌ڕخستنی باشی كارمه‌نداندا.
7ـ ئاگاداری‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر پێویستی دامه‌زراوه یان فه‌رمانگه بۆ كارمه‌ند له داهاتوودا.
8ـ دیاریكردنی باشترین پێوه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی كارمهندو توانای مرۆیی پێویست.
9ـ دیاریكردنی سیاسهتو شێوازی پلانی دامه‌زراندن.
10ـ دیاریكردنی پێویستیی بۆ ڕاهێنانو گه‌شه‌پێدانی توانای مرۆیی به ڕێگه‌ی نوێ.
11ـ ئاماده‌كاری بۆ فراوانكردن‌و گه‌شه‌پێدانی كار‌و خزمه‌تی نوێ به‌دیاریكردنی توانای مرۆیی‌و كارمه‌ندی پێویست بۆ ئه‌وكاره.
12ـ ئاماده‌كردنی پلان‌و شێوزاو میكانیزمی چاودێریی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلان‌و به‌دواداچوونیدا.
سێیه‌م/ گهڕانو ڕاكێشانی سامانی مرۆیی(كارمه‌ند).
كرداری سێیه‌م له دوای هه‌ریه‌كه له كرداره‌كانی دیاریكردنی جۆره‌كانی كار‌و بۆشاییه‌كانی دامه‌زراوه بۆ ده‌ستی كار‌و كارمهندو ژماره‌و خهسڵهتو سیفه‌تی ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ببنه كارمه‌ند دێت. كرداره‌كه‌ش بریتییه له: گهڕانو ڕاكێشانی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه شیاون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كار‌و پیشانه‌ی كه دامه‌زراوه تیایاندا پێویستی به كارمه‌نده". ئه‌و كرداره‌ش واته گه‌ڕان به‌دوای باشترین كارمهندو دهستو ئه‌قڵی به‌تواناو ئاماده‌و بارگاوی به زانست‌و ڕاهێنراو بۆ ئه‌و كاره.
كه‌واته ئه‌م كرداره ئامانجه‌كه‌ی بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی باشترینه‌كان له توانای مرۆیی بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی بۆشایی‌و پێداویستییه‌كانی دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه نه‌وه‌ك ته‌نها پڕكردنه‌وه به‌بێ حسابكردن بۆ توانا جۆراو جۆره‌كانی مرۆڤ.
گرنگی‌و بایه‌خی قۆناغی گهڕانو ڕاكێشانی سامانی مرۆیی بۆ ناو دامه‌زراوه:
1ـ گهڕانو ڕاكێشانی كارمه‌ند به باشترین سیستم‌و شێواز ده‌بێته هۆی كردنه‌وه‌و فراوانكردنی ده‌رگاو ده‌روازه بۆ دامه‌زراوه‌و وه‌زاره‌ت تا باشتر بتوانێت ده‌ستی بگاته باشترین‌و زۆرترین بژارده‌ی ده‌ستی كار‌و توانای مرۆیی.
2ـ یه‌كه‌مین كردارێكه كه به‌هۆیه‌وه فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كان باشترین هێزی كاری به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌ست ده‌كه‌وێت.
3ـ سیستمی گهڕانو ڕاكێشانی باش‌و نمونه‌یی ده‌بێـته هۆی ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه‌كان باشترین بژارده‌یان لهبهردهستدابێتو هه‌روه‌ها باشترین ڕێگاو پێوه‌ری هه‌ڵبژاردن‌و دامه‌زراندن دیاریی بكه‌ن.
جۆر‌و ڕێگاكانی گه‌ڕان به‌دوای كارمهندو تونای مرۆیی باش‌دا ده‌كرێت به دوو ڕێگه، ئه‌ویش(ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی). واته ده‌كرێت دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه یان وه‌زاره‌تی دیاریكراو له‌نێو خۆیدا بگه‌رێت به‌دوای كارمهندو توانای مرۆیی‌دا، ئه‌وه‌ش به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه زیاده‌ن له شوێنی كار، یان پاش به‌رزركردنه‌وه‌ی پله‌ی هێندێ كارمه‌ند یان كرداری گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ند، پاشان ڕێگه‌ی دووه‌میش له گه‌ڕان له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه‌كان بۆ دامه‌زراندن، كه ئه‌مه‌یان زۆربه‌ی زۆری كات تاكه ڕێگه‌و شێوازی دامه‌زراندنه لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و به كه‌می نه‌بێت نابینرێت شێوازی ناوخۆیی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان بگرێته‌به‌ر كه دیاره كۆمه‌ڵێك خاڵی پۆزه‌تیڤی باشی هه‌یه كه گرنگترینیان بریتین له شاره‌زایی كارمهندهكهو نه‌بوونی به بارگرانی له ڕووی داراییه‌وه له‌سه‌ر حكومه‌ت.
چواره‌م/ هه‌ڵبژاردن‌و دامه‌زراندنی سامانی مرۆیی(كارمه‌ند).
به‌پێی زنجیره به‌ندی باسه‌كه‌مان، ئه‌م كرداره ده‌كه‌وێته كۆتا كرداره‌وه، واته بۆ ئه‌وه‌ی باشترین بڕیاری هه‌ڵبژاردن‌و دامه‌زراندن بده‌ین پێویتسه دامه‌زراوه‌كان هه‌ر سێ كردار‌و هه‌نگاوه‌كانی پێشوو بنێن تاوه‌كو ده‌گه‌نه كۆتا هه‌نگاو كه بڕیاری دامه‌زراندنه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو هێنانه‌دی بنه‌ما گرنگه‌كه‌ی بواری دامهزراندنو كارگێڕی كه بریتییه له دانانی كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو، هه‌ربۆیه هه‌ر هه‌ڵه‌و كهمو كوڕی‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له هه‌ر یه‌كێك له قۆناغه‌كاندا دواجار بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌و كارمه‌نده و توانای مرۆییه‌ی كه پێویسته به‌هۆیه‌وه ئامانجی دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه‌كان بهێنرێته دی به خراپی كاری بۆ دهكرێتو له ئامانجه‌كه دوورمان ده‌خاته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌م حاڵه‌ته له فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كان‌و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تتدا نابێـته هۆی خزمه‌تكردنی باشتری هاووڵاتیانو پێشكه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به ڕازیكردنی هه‌ردوو لا، چ هاوڵاتیو چ كارمه‌ند، وه‌ك ئێسته له كوردستان ده‌یبینین كه نه هاووڵاتیان له دامه‌زراوه‌و خزمه‌تگوزراییه‌كانی حكومه‌ت ڕازین نه كارمه‌ندانیش له مووچه‌و ژیانی نێو فه‌رمانگه‌كانیان ڕازی‌و دڵنیان، دواجار ئه‌م كرداره‌و خه‌رجكردنی ئه‌م هه‌موو توانا داراییه‌و به‌گه‌ڕخستنی ئه‌م هه‌موو توانا مرۆییه‌ی له كوردستان هه‌یه نابێته هۆی به‌رزركردنه‌وه‌ی ئلستی گوزهرانو هێنانه‌دی خۆشگوزه‌رانی به به‌راورد به قه‌باره‌ی تواناكان له‌هه‌ردوو جۆره‌كه: دارایی‌و مرۆیی، كه قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و ئه‌گه به وردی‌و به سیاسه‌تی:َی ژیرانه‌و دانایانه‌و دادگهرانهوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت به ئاسانی وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و باشترین داهاتووی خۆی به‌خێرایی هه‌نگاو ده‌نێت.
مانای هه‌ڵبژاردنی كارمه‌ندی شیاو بریتییه له: هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كاندیدانه‌ی كه له ڕێگاكانی تره‌وه كاریان له‌سه‌ر كراوه كه دهتوانێتو ده‌شێت بۆ ئه‌وكارو پیشه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی ده‌یگرێته دهستو بۆی داده‌مه‌زرێت به‌پێی ئه‌و خهسڵهتو سیفه‌تانه‌ی بۆ كار‌و پۆسته‌كه دیاریكراوه، به‌بێ ره‌چاوكردنی واسیته‌و بهرتیلو خزم خزمێنه‌و حزبایهتیو هه‌ر لایهنگرییو حه‌زێكی شه‌خسی كه ئێسته زاڵه به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كاندا، چ حكومی بن یان تایبهتیو ئه‌هلی.
له ڕوانگه‌ی پێناسه‌كه‌وه بۆ كرداری هه‌ڵبژاردن‌و دوا بڕیاری دامه‌زراندن، ده‌توانین ئه‌م چه‌ند خاڵه وه‌كو ڕوونكرهوهی باشتری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆتایی بنوسین:
1ـ كرداری هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر پشكنین‌و لێكۆڵینه‌وه له داواكان بۆ دامه‌زراندن به‌پێی ئه‌و مواسه‌فاتانه‌ی كه پێشتر ده‌ستنیشان كرابوو ده‌وه‌ستێت، ئه‌وه‌ش پێویستی به خستنه‌ڕووی داواكان‌و لابردن‌و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌تی پیشه‌و كاره داواكراوو ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ناگونجێنو ئه‌و مه‌رجه پێویستهیان تێدا نییه، پاشان ڕێكخستن‌و پۆلێنكردنی داواكان به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌نگاوه‌كانی خواره‌وه.
2ـ هه‌ڵبژاردن‌و دامه‌زراندن له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌رانه ده‌بێت كه پێشتر به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه له پیشه‌و سیفهتهكانییهوه دیاریكراون له وهسفو ئهركو ماف‌و ده‌سه‌ڵاتی پۆست‌و بۆشاییه پیشه‌ییه‌كه له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێتـه كارمهندو ئه‌و پۆسته پڕ ده‌كاته‌وه له توانا زانستیی‌و كرداریی و ئه‌و به‌رنامه‌و خوله ڕاهێنانیانهی كه بینیویه‌تی هه‌روه‌ها توانای جهستهییو ژیریی‌و ته‌ندروستی.
3ـ چاوپێكه‌وتن به یه‌كێك له بنه‌ما گرنگه‌كانی ئه‌م كرداره داده‌نرێت، چ چاوپێكه‌وتنی بنه‌ڕه‌تی یان چاوپێكه‌وتنی تێر‌و ته‌سه‌لی پیشه‌یی بۆ بوارێكی دیاریكراو. به‌داخه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له‌كوردستان به هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت جێ به‌جێ ناكرێت.
4ـ تاقیكردنه‌وه له كاتی هه‌نگاوی پێشوودا(چاوپێكه‌وتن) به خاڵێكی گرنگ ئه‌ژمارده‌كرێت به مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه له توانا جۆراو جۆره‌كانی كاندیدی پێشنیاركراو بۆ جێگرتنه‌وه‌و پڕكردنه‌وه‌ی كاره دیاریكراوه‌كه. هه‌روه‌ها ئه‌م خاڵه‌ش یه‌كێكی تره له‌و كهمو كوڕیانه‌ی له پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی كوردستاندا هه‌یه‌و پهیڕهوناكرێت.
5ـ دوای بڕینی هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه كه باسكران، ئه‌وسا كاندید‌و پێشكه‌كاری داوا بۆ دامه‌زراندن ده‌بێته شایسته‌ی ئه‌وه‌ی بڕیاری دامه‌زراندنی بۆ بدرێت، بۆ به‌دیهێنانی بنه‌ما گرنگه‌كه‌ی كه باسمانكرد(دانانی كه‌سی شیاو له شویًنی شیاو).
پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و دوابڕیاری دامه‌زراندن:
بێگومان كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر هه‌یه كه زۆر گرنگن ڕه‌چاوبكرێن له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و دامه‌زراندندا، ئه‌وه‌ش بریتین له:
1: ئاستی خوێنده‌واری: ئه‌وه‌ش بریتییه له توانای زانستی‌و ئامادهییو پسپۆڕی داواكار.
2ـ پێشینه‌و شاره‌زایی: كه زۆرجار به ژماره‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی كه كاری كردووه له پیشه‌یه‌كی دیاریكراودا دیاریی ده‌كرێت.
3ـ سیفهتو خه‌سڵه‌تی جه‌سته‌یی: كه لایه‌نی ته‌ندروستی و به‌رزی باڵا‌و هێزی لاشه‌و تواناكانیتری وه‌ك بینین ده‌گرێته‌وه.
4ـ خاسیه‌ته كه‌سییه‌كان: وه‌ك: ته‌مه‌ن، باری خێزانی‌و ...
5ـ زانیاریی پێشتر: بۆ دڵنیابوونه‌وه له متمانه‌ی ته‌واو به داواكار بۆ دامه‌زراندن.
به كورتی‌و له كۆتاییدا: هه‌موو ئه‌و خاڵ‌و قۆناغانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ر له پلان‌و لێكۆڵینه‌وه له پێویستی توانای مرۆییه‌وه تا ده‌گاته كۆتا بڕیار كه بریتییه له بڕیاری دامه‌زراندن، ده‌بنه به‌هێزترین پاڵپشت‌و دڵنیایی ده‌ستكه‌وتنی باشترین كارمهندو توانای مرۆیی‌و زانستیترین بڕیاری دامه‌زراندن كه تیایدا ئامانجی گه‌وره‌ی دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه‌كه دێته دی، هه‌ربۆیه هه‌ر گرفتێك له هه‌ر قۆناغ‌و خاڵێكدا ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی پرۆسه‌ی دامهزراندێكی ڕاست‌و دروست‌و دادگه‌رو به‌دیهێنه‌ری ئامانج‌و حه‌زو خولیای كارمه‌ند لهلایهكو هاووڵاتیان له‌لایه‌كی تره‌وه.
به وردبوونه‌وه‌یه‌كی خێرا له بارودۆخی توانای مرۆیی‌و به‌ڕێوه‌بردنی له دامه‌زراوه‌و وهزارهتو فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تتدا، ڕاده‌و ڕێژه‌ی ئه‌و به فیڕۆدانه گه‌وره‌یه دهبینینو به‌رجه‌سته ده‌كه‌ین، هه‌ر له‌و فه‌وزای دامه‌زراندنه‌وه بیگره كه له‌ساڵانی ڕابردوودا‌و له‌سه‌ر بنه‌مای حزبایهتیو خزمایهتیو واسیته‌و به‌رتیل به‌ڕێوه چووه‌و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی پێ لێوان‌لێو كراوه له كارمه‌ندی ههمهجۆر به‌بێ بوونی پلان‌و سیاسه‌تێكی ڕوون‌و ئاشكرای زانستی به‌جۆرێك ته‌نانه‌ت گه‌شتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی خه‌ڵكی بێ بڕوانامه بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ر له فه‌رمانگه گرنگه‌كان له وهزارهتو ده‌سته‌كانه‌وه بیگره تا به‌ڕێوه‌به‌رێكی ئاسایی، تا ده‌گاته ئه‌و شێوازی دامه‌زراندنه‌ی كه دوو ساڵه له كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه هه‌ر ساڵه‌ی له ئه‌ستۆی لایه‌نێك‌و دهزگایهكدایه كه كار‌و پسپۆڕی‌و ئه‌ركی ئه‌و نییه‌و به پێوه‌ری جیا‌و زۆرجار به‌پێوه‌ری نازانستی، كه ئه‌گه‌ر كۆتا پێوه‌ریان هێندێ بڕگه‌ی زانستی‌و بێلایهنیو دادگه‌ری تێدابێت ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له بنه‌ماوه هیچ پلانێكی ستراتیژی له حكومه‌ته‌وه نییه بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه كردن‌و سودوه‌رگرتن له توانای مرۆیی له نێو وهزارهتو فه‌رمانگه‌كاندا له‌حاڵی ئێسته‌و ئه‌وانه‌شی له داهاتوودا بڕیاری دامه‌زراندنیان بۆده‌درێت، ئه‌وا ته‌واوی پرۆسه‌كه، پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی توانای مرۆیی له كوردستان، پرۆسه‌یه‌كی شكستخواردوو و بێ ئه‌نجامه، چونكه هه‌ر كاتێك‌و له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كدا پلانێكی وردی زانستیانه‌ی حساب بۆ كرا‌و له كایه‌دا نه‌بوو ئه‌وا بێگومان فه‌وزایه‌كی گه‌وره‌ی وێرانكه‌ر حزوری هه‌یه.
بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌م قسه‌یه‌ی كۆتایی ته‌نها یه‌ك نمونه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی ئه‌و قسه‌یه‌و ڕاده‌ی زاڵبوونی فه‌وزاو بێ به‌رنامه‌یی‌و شكستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و سیاسه‌ته‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی بسه‌لمێنێت:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 1000 شاره‌زاو ڕاوێژكارو له بواری جیاجیادا هه‌یه كه به موچه‌ی تایبه‌ت دامهزراونو پێویسته بتوانن به كار‌و ئه‌ركی سه‌رشانیان هه‌ستن، كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا بڕی زیاتر له (3) ملیار دیناری بۆ كرێ‌و پاداشتی شاره‌زاو پسپۆڕ‌و ڕاوێژكار ته‌رخانكردووه. هه‌ربۆیه كاتێك له ڕاده‌ی ئه‌م به فیڕۆدانو سودوهرنهگرتنه له توانای مرۆیی‌و دارایی كوردستان‌و هه‌رێمه‌كه‌مان ورد ده‌بینه‌وه بێگومان ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه سه‌رجه‌م سیاسهتو سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی كوردستان‌و به‌ڕێوه‌بردنی وهزارهتو دامه‌زراوه‌كان پێویستیان به سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه‌و دروستكردنه‌وه‌و بیناكردنه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی‌و بێلایه‌نانه ئه‌وه‌ش له پێناو چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی شیاوییو دادوه‌ری له بهڕێوهبردنو پێشكه‌شكردنی به‌رزرترین ئاستی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیانی كوردستان‌و پێشخستن‌و به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابوری كوردستان‌و جێگیركردنی بنه‌ماكانی كیانێكی به‌هێزی وه‌ستاو له‌سه‌ر توانای دارایی‌و مرۆیی خۆیی.
تێبینی/ یەکەم: بۆ نووسینی ئه‌م وتاره سود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1ـ عبدالعزیز علی حسن(2009): الاداره المتمیزه للموارد البشریه. مصر: المكتبه العصریه للنشر و التوزیع.
2ـ نجم عبدالله العزاوی، د.عباس حسین جواد(2010): الوڤائف الاستراتیجیه فی اداره الموارد البشریه. الاردن: دار الیازوری للنشر و التوزیع.
3ـ محمد سرور الحریری(2009): اداره الموارد البشریه. الاردن: دار الحامد للنشر وز التوزیع.
4ـ موقع المنتدی العربی لاداره الموارد البشریه(www.hrdiscussion.con).
5ـ موقع مجموعه اداره الموارد البشریه (www.hrm-group.com
دووەم:
ئەم وتارە لە هەردوو ژمارەی (983) له 5ی 2ی 2013،و (984) له 6ی 2ی 2013 ی ڕۆژنامەی هاووڵاتی بڵاوبوونەتەوە.