جەژنتان پیرۆزبێت
2020-08-02
338 جار خوێندراوەتەوە

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

هاووڵاتیانى خۆشەویست، ئەزیزان، دۆستان: بەبۆنەى جەژنى قوربانى پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم، لە خواى گەورە داواکارم خێرو چاکەو، و ڕۆژى ئەم چەند ڕۆژەو ئەم ڕۆژە پیرۆزە کە ڕۆژى عەرەفەىە لە ئێوەى بەڕێز وەرگرتبێت و پاداشتى چاکەى ئەو ئەزیزانەش بداتەوە کە نیەتى قوربانیان هێناوەو دەیانەوێت تووشى ئەو خێرە گەورەیە ببن و دڵى خزم و دراوسێ و هەژارەکانیش خۆش کەن.

ئەزیزان:
لە دۆخێکدا کە نەخۆشى کۆرۆنا یەخەى بەرنەداوین، هەژارى و خراپى بژێوى ژیان تەنگى بە زۆرێک لە هاووڵاتیان هەڵچنیوە، مووچەى کارمەندان و کەس و کارى شەهیدان و پارێزەرانى سەلامەتى و ئارامیمان دواکەوتووە، جەژن لە دۆخى لەمجۆرەدا زۆر سەختە، و هەموو بە دۆخێکى ئێجگار قورسى ئابورى و دەروونیدا تێدەپەڕین، بەڵام ئومێدمان بەخوایە کە ئەم دۆخانە بە ویست و ئیرادەى خۆى بکاتە کاتى و دەرووى خێر بەڕووى گەلەکەماندا بکاتەوە.

جەژن لە ئێوە پیرۆزبێت خۆشەویستانم لە کارمەندانى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى لە هەر شوێنێک هەن، جەنگاوەرانى خزمەتگوزارى کۆمەڵایەتى لە سنورى پارێزگاى سلێمانى، پارێزەرانى ژیانى ئەوانەى پێویستیان پێتانە، حەژن لە ئێوەو خانەوادەتان پیرۆزبێت.

جەژن لە منداڵانى خۆشەویست پیرۆزبێت، لە بەساڵاچوونى ئازیز بە هەمان شێوە، خواى گەورە دڵتان خۆش بکات و جەژنتان بۆ بکاتە پۆشاکى خێرو ئاشتى.

دووبارە جەژن لە هەمووان پیرۆزبێت و هەمیشە لە خێرو خۆشیدا بژین

براتان
عومەر گوڵپى
بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى
٣٠ى ٧ى ٢٠٢٠

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,678     ژمارەی میوان 280