بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
بە کۆچى دوایى زاناو کەسایەتى دیارو چاکەکارى شارى هەولێر، مامۆستا مەلا جەمیل عەلى شاوێس، پێشنوێژو وتارخوێنى مزگەوتى عەلائەدین سەجادى لە شارى هەولێر، خەمبارو دڵتەنگ بووین.
خواى گەورە لە جەنابى مامۆستا خۆش بێت و خواپەرستى و ڕێنماییکردنى خەڵک و چاکەکارى و چاکەى کۆمەڵایەتى بۆ بکاتە توێشووى دواڕۆژو کەفارەتى گوناهەکانى و بەرزبوونەوەى پلەى لە بەهەشتدا، و خواى گەورە ئارامى بڕژێنێت بەسەر دڵ و دەروونى کوڕو نەوەو خێزان و خزمان و خۆشەویستانیدا و پاداشتى خێرو ئارامگرتنیان بداتەوە.
انا لله وانا الیه راجعون
١٧ى ٧ى ٢٠٢٠