ڕێکخراوى قوتابیانى کوردستان جێگە دەستیان دیارەو پێویستە باشتر تواناى خۆیان بخەنەگەڕ
2023-01-06
218 جار خوێندراوەتەوە

 

رۆژى پێنجشەممە، ٥ى ١ى ٢٠٢٢، لە نووسنیگەى سکرتارییەتى ڕێکخراوى قوتابیانى کوردستان لە شارى سلێمانى، بەشداربووین لە کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە پلان و بەرنامەى ساڵى (٢٠٢٣)ێى ڕێکخراوى قوتابیانى کوردستان کوردستان.

لە ساڵانى ڕابردوودا، لە ڕێگەى ژمارەیەکى زۆر گەنجى چوست و چالاک و خۆنەویستەوە لە کچان و کوڕانى زانکۆو پەیمانگاو ئامادەییەکان، لە زۆر بوارى ڕۆشنبیرى و پیشەیی و پەروەردەیى، ڕێکخراوى قوتابیانى کوردستان ڕۆڵى گەورەى لە کوردستان گێڕاوەو چەندین پڕۆژەى ناوازەى پێشکەش بە گەنجان کردووەو لە چەندین وێستگە سەرمەشقى بەرگرى بووە لە مافەکانى قوتابیان، بۆیە هیوامان خواست لە ساڵى (٢٠٢٣)ش باشتر تواناکانى خۆى بخاتە گەڕوو زۆرترو واقیعیانەتر ئامانجەکانى بەدیبهێنێت لە دروستکردن و بونیاتنانى مرۆڤێکى خزمەتکار بۆ وڵاتەکەمان لەلایەک و لەلایەکى ترەوە بەرگرى لە مافى قوتابیان و گەنجانى کوردستان لە قۆناغى خوێندن و پاش قۆناغى خوێندنیش.

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 299,952     ژمارەی میوان 143