بە نەوت و کارەباوە نەوەستان، ئەزمەکەتان گەیاندە غازیش ؟
2023-01-06
537 جار خوێندراوەتەوە
لە هاوین(٢٠٢٢)، هوشداریماندا بە وەزارەتى سامانە سروشتیەکان کە ئەگەر دابەشکردنى غازى ماڵان بەم ڕێژەیەى ئێستە بەردەوام بێت، ئەوە لە وەرزى زستان و سەرما ئەزمەى غازیش بۆ هاووڵاتیان دروست دەبێت.
 
لە غازى بەرهەمهاتووى کێڵگەى کۆرمۆر، تەنها بەڕێژەى (٧٠%)ى غازى زیادەى بەرهەمهاتوو بە نرخى ماڵان دەدرێت بە بریکارەکانى غاز، ئەویتری بە بازرگانى دەفرۆشرێت، ئەمەش بۆ وەرزى زستان بەش ناکات کە خەڵک بەهۆى کەمبوونەوەى سەعاتەکانى کارەباو نەبوونى نەوت بە ناچارى پەنا بۆ سۆپاى غاز دەبات بۆ گەرمکردنەوەى ماڵەکەى.
 
بەشى زۆرى غاز بۆ کارەبا بەکار دەهێنرێت، بەشێکیشى بۆ غازى ماڵان (LPG)، تەنها (١٠ %)ى غازى بەرهەمهاتووى زیادەى پێویستى کارەبا زیاد بکرێت بۆ بریکارەکانى غازى ماڵان و نرخى حکومى و بە بازرگانى نەفرۆشرێت، ئەوە ئەزمە دروست نابێت بەو جۆرەى ئێستە هەیە کە لە زۆرینەى شارو شارۆچکەکان خەڵک سەرە دەگرێت بۆ غازو غاز فرۆشەکان بە کۆڵان و ماڵاندا ناگەڕێن.
 
غازى سروشتى موڵکى خەڵکى کوردستانە نەوەک کۆمپانیاى بیانى و کۆمپانیاى بەرپرسانى دەسەڵات، پێویستە پێویستى ناوخۆى شارەکانى پێ پڕ بکرێتەوە پاشان ئەگەر زیادەى هەبوو بنێردرێتە دەرەوەى هەرێم (کە زانیاریى هەیە بە شێکى بە دەرەوەى هەرێم دەفرۆشرێت)!
 
عومەر گوڵپى
٦ى ١ى ٢٠٢٣

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,742     ژمارەی میوان 538