ڕۆژ یەکشەممە، ٢٥ى ١٢ى ٢٠٢٢، لە شارى سلێمانى و لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەونیدا، زانیاریى تەواو لەسەر توانا داراییەکانى حکومەتى هەرێم و سەرجەم داهاتەکان بۆ هەر مانگێگ لە ساڵى ٢٠٢٢ و خەرجییەکانیمان خستەڕوو، لەو کۆنگرەیەدا بە بەڵگەى تەواو ڕوونمان کردەوە کە دواخستنى مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠٢٢، هیچ پاساوێکى نیە، ئەمە بێجگە لە قسەکردن لەسەر کێشەکانى ترى پەیوەست بە بێکارى و کێشىەکانى گەنجان و وەستانى پلەبەرزکردنەوەو ژمارەیەکى تر لە کێشە، هەروەها خستنەڕووى نمونەیەکى بەهەدەردانى سامانى گشتى لە ڕێگەى گرێبەستى نایاساییەوە، بۆ بینینى تەواوى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە دەتوانی سەردانى بەشى دیدارو چاوپێکەوتن لەم سایتە بکەیت.