لەبارەى دەستگیرکردنى هەردوو ڕۆژنامەنووس (سەرتیپ قەشقەیی و ئیبراهیم عەلى)
2022-12-19
293 جار خوێندراوەتەوە
 
دەستگیرکردنی‌ سەرنووسەرو بەڕێوەبەری‌ نووسینی‌ دەزگای‌ میدیایی‌ بوار پێکەوەو بەبێ ئاگادارکردنەوەی‌ پێشوەخت‌و بەبێ پێڕاگەیاندن لەلایەن دادگاوە، دەرخەریی‌ ئەو ڕاستیەیە کە هەردوو ڕۆژنامەنووس، سەرتیپ قەشقەیی‌‌و ئیبراهیم عەلی‌، لەسەر پیشەکەیان دەستگیرکراون وەک ڕۆژنامەنووس‌و ڕاگەیاندنکار.
 
بە پێی‌ حوکمەکانی‌ یاسای‌ ڕۆژنامەگەریی‌ کوردستان، ژمارە (٣٥)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٠٧)، رۆژنامەنووس ئازادە لە ڕووماڵکردنی‌ هەواڵ‌و زانیارییەکان‌و چاپ‌و بڵاوکردنەوەو دەربڕینی‌ بۆچوون، تەنها لەو حاڵەتانە نەبێت کە کەسێک یان دەزگایەک سکاڵای‌ هەبێت لە ناوەڕۆکی‌ هەواڵ یان زانیارییەک‌و تۆمەتباری‌ بکات بە تۆمەتێک، لەو حاڵەتەشدا پێویستە دادگاو دەزگاکانی‌ جێبەجێکردن بە پێی‌ حوکمەکانی‌ ماددەی‌ (هەشتەم)ی‌ یاساکە مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی‌ تۆمەتباردا بکەن.
 
بەداخەوە، بە پێچەوانەی‌ حوکمەکانی‌ یاسای‌ رۆژنامەگەریی‌، لە کوردستان ئەوە چەندینجارە ڕۆژنامەنووسان دەستگیردەکرێن‌و مامەڵەی‌ توندوتیژیان لەگەڵ دەکەن‌و ڕێگەی‌ کاری‌ ڕۆژنامەوانی‌و دەربڕینی‌ ڕاوبۆچوونیان لێ بەرتەسک دەکرێتەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠ی‌ ١٠ی‌ ٢٠٢٢، بە نووسراوی‌ فەرمی‌، داوامان کرد دەستەی‌ سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان، لیژنەی‌ پەیوەندیدار ڕاسپێرێت بە بەدواداچوونی‌ کێشەی‌ دەستگیرکردنی‌ هەردوو ڕۆژنامەنووس (سەرتیپ قەشقەیی‌‌و ئیبراهیم عەلی‌) و زانینى چارەنووسیان.
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
١٠ی‌ ١٠ی‌ ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 282,732     ژمارەی میوان 148