پشتیوانی داوای ڕەوای خەڵكی گەرمیانین
ڕێگاو شەقام پێداویستی سەرەکی خەڵکە، حکومەتێک نەتوانێت بە (١١) ساڵ ڕێگایەک بکاتە دوو ساید، ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات حکومەتی خەڵکە، ئەو دەسەڵاتە لە دۆڵێکەو خەڵک و بەرژەوەندییەکانی لە دۆڵێکی ترن.
لەگەڵ کاک سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق، پشتیوان و پاڵپشتی کەمپینی ژمارەیەک لە گەنج و چالاکەوانی گەرمیان کە داوای تەواو کردنی ڕێگای کەلار - دەربەندیخان دەکەن.
عومەر گوڵپى
ئەندامى پەرلەمانى کوردستان


