واژۆو پشتیوانى یاداشتێک بۆ گرێدانى کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە کێشەکانى سنورى سلێمانى
2022-09-07
31 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژى ٣١ى ٨ى ٢٠٢٢، واژۆمان لەسەر یاداشتێک کرد بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە کێشەکانى سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین.

دەقى ناوەڕۆکى یاداشتەکە:

بەڕێز / سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

بەپێی ماددەی ٦٦ خاڵی یەکەم لە پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، ئێمە ژمارەی یاسایی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، داوا دەکەین دانیشتنێکی پەرلەمان تایبەت بکرێت بە دۆخی(پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ئیدارەی ڕاپەڕین). لە ئێستادا لە ڕوی دارایی و خزمەتگوزاری و پرۆژەکانەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، سەرجەم پرۆژەکانی ڕێگاوبان و بەنداو و خزمەتگوزاری شارەوانى ڕاگیراوە، هەروەها سەرجەم فەرمانگەکان گرفتی نەسریەو خەرجیان هەیە.

 کورتهێنانی موچەی سنوری سلێمانی (١٣٥ ملیار دینارە)، وا بڕوات لە چەند مانگی ئایندەدا سەرجەم موچەخۆرانی سنوری سلێمانی یەک موچەی تەواویان پێنادرێت بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە.. داواکارین بۆ گفتوگۆو دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، دانیشتنێکی پەرلەمان دیاری بکرێت و لایەنی پەیوەندیدار لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بانگهێشت بکرێن.

لەگەڵ ڕێزدا


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 90,723     ژمارەی میوان 7