بۆ هاووڵاتیانى دانیشتووى (چەرموو سیتى) لە چەمچەماڵ:
داواکارییەکەتان بۆ درێژکردنەوەى ماوەى قەرزى خانووبەرە لە (١٠ ساڵ)ەوە بۆ (٢٠ساڵ) لە بەردەست ئەنجومەنى وەزیرانە، هیوادارین ئەنجومەنى وەزیران ڕەچاوى دۆخى دارایى ئێوەى بەڕێزو خراپى خزمەتگوزاریى شوێنى نیشتەجێبوونەکەتان و تەواو نەبوونى پرۆژەکەتان و کەموکورتییەکان بکا.
عومەر گوڵپى
ئەندامى پەرلەمانى کوردستان
٢٣ى ٨ى ٢٠٢٢