نە وڵاتی ئێرانو نە وڵاتی تورکیا، نە بۆ هاتنی گەشتیاریانو نەبۆ ڕۆشتنیان، هیچ ڕێکارێکی پەیوەست بە کۆرۆنایان نیە، بەڵام لە خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان هەرکەسێک کارتی ڤاکسینی نەبێت، ئەبێت پشکنینێک بکات بە بڕی (٢٥,٠٠٠) دینار، کاتێک پاش سێ ڕۆژ هاووڵاتیەکە دەگەڕێتەوە کوردستان، پێویستە جارێکیتریش هەمان پشکنین بکاتەوەو بڕی (٢٥,٠٠٠)دینار بدات!
پشکنینێک کە پاش ئەنجامدانی هیچ ڕێکارێک نیە، بۆ؟ ئایا تەنها وەرگرتنی بڕە پارەیەک نیە لە هاووڵاتی کوردستان؟ لە کاتێکدا ئەو وڵاتەی گەشتی بۆ دەکات بەمەبەستی نەخۆشی یان هەر گەشتێکی تر ئەم داوایەی نیەو پشکنینی ناوێتو خۆشی نایکات!
پارەکەش بۆ خەزێنەی گشتی و حکومەت نیە، بەڵکو لە دەروازەی باشماخ کۆمپانیایەک بەناوی (ڕەزگە)و لە ئیبراهیم خەلیل کۆمپانیایایەک بەناوی (بارکۆ فارما) پارەکە وەردەگرن !
ئەمڕۆ بەدواداچوونو گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرانبەر بەم بارگرانیەی سەرشانی هاووڵاتیان بە ناڕەواو نایاسایی.
عومەر گوڵپی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٢٤ی ٨ی ٢٠٢٢