ڕۆژى پێنجشەممە، ٢١ى ٧ى ٢٠٢٢، لە نووسینگەى ئەنجومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەریى کوردستان لە شارى سلێمانى، پێشوازیمان لە بەڕێزان م.بەدەل بەروارى یەکێک لە چالاکوانانى سزادراوى بادینان و هاوڕێکەى و م.دڵشاد ڕەشید کرد.
ئامانجى سەردان و بەسەرکردنەوەکەى م.بەدەل بەروارى گەیاندنى سوپاسى خۆى و هاوڕێکانى بوو بە کۆمەڵ و فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پاى داکۆکیان لە دەستگیرکراوو سزادراوانى بادینان و هەڵوێستى کۆمەڵ و پەرلەمانتارانى کۆمەڵى لەو دۆسیەیە بەرز نرخاند.



