سکاڵاى یاسایى لەسەر ڕاگرتنى تەرخانکردنى مووچەو هاوکارى دارایى بۆ کەمئەندامان
2022-07-27
257 جار خوێندراوەتەوە
"سکاڵای یاسایی لەسەر مافی کەمئەندامان"
 
بەپێی ماددەی (شەشەم) لە یاسای ژمارە (٢٢)ی ساڵی (٢٠١١)، یاسای ماف و ئیمتیازی کەمئەندام و کورتە باڵاو خاوەن پێداویستی تایبەت، هەر کەسێک بە بەڵگەی پزیشکی سەلمێنرا کەمئەندامە، ئەوە لەسەر حکومەت و دامەزراوەکانی پێویستە سەرجەم مافەکانی بۆ دابین بکەن، بەتایبەت تەرخانکردنی بڕی (١٥٠,٠٠٠) دیناری مانگانە وەک هاوکاری دارایی.
 
بەڵام بەبێ بوونی پاساوی یاسایی و ڕەوا، لە ساڵی (٢٠١٢)ەوە ئەنجومەنی وەزیران ئەم تەرخانکردنەی دارایی ڕاگرتووەو هیچ کەمئەندامێک تۆمار ناکات.
 
ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە نزیکەی (١٠) ساڵە چاوەڕێی ئەو مافە سەرەتاییە دەکەن نزیکەی (٣٠,٠٠٠) هاووڵاتین کە زۆرینەیان منداڵن لە منداڵانی ئۆتیزم و شەلەل دەماخ و نابیناو نابیست و داون، هەروەها ئەوانەی گرفتەکانی بەربەستی جەستەیی و دەروونی و ژیرییان هەیە.
 
بە نووسراوی ژمارە (١٨٥) لە (٢٧ی ٧ی ٢٠٢٢) سکاڵای یاساییمان جوڵاند لە پێناو کۆتایهێنان بەم ستەمە لەسەر کەمئەندامان و خانەوادەکانیان.
 
عومەر گوڵپی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٢٧ی ٧ی ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 300,531     ژمارەی میوان 602