پێشکەشکردنى وتەیەک لەسەر (بانگەشەکانى چاکسازى دارایى لە کابینەى نۆیەمى حکومەت)
2022-06-27
398 جار خوێندراوەتەوە

 

ڕۆژى یەکشەممە، ٢٦ى ٦ى ٢٠٢٢، لە هۆتێل هاى کرێست لە شارى سلێمانى، بەشدارى لە ۆرک شۆپى ڕێکخراوى ستێپ بۆ هەڵسەنگاندنى بەرنامەى چاکسازى دارایى و سەرچاوەکانى داهات لە کابینەى نۆیەمى حکومەت.

لەو ۆرک شۆپەدا، ڕاپۆرتى ڕێکخراوى ستۆپ خوێنرایەوە کە تیایدا هەڵسەنگاندنێکیان کردبوو بۆ چاکسازى دارایى لە کابینەى نۆیەم.

هەروەها لە بەشێکى بەرنامەکانیدا، وتەیەکمان پێشکەشکردو تیایدا هەڵسەنگادنێکى بابەتیانەى واقیعیانەمان بۆ کارەکانى کابینەى نۆیەمى حکومەت کرد لە ڕوانگەى هێڵە گشتیەکانى کارنامەى کابینەکە خۆیەوە بۆ چاکسازى، هەروەها خستنەڕووى هۆکارەکانى ڕەنگ نەدانەوەى داهاتى باشى هەرێم لە ژیانى ڕۆژانەى خەڵک و دەستەوسانى حکومەت لە وەڵامدانەوەى داواى ڕەواى هاووڵاتیان بۆ باشتر پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى و جێبەجێکردنى ئەرکە داراییەکان.

رێکخراوى ستۆپ، رێکخراوى کوردستانی ناحکومیەو لە بوارى ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى کار دەکات.

 

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 294,507     ژمارەی میوان 636