ڕۆژى سێشەممە، ٢١ى ٦ى ٢٠٢٢، بەشدارى کۆبوونەوە ئاسایى لیژنەى دارایى و کاروبارى ئابورى بووم، تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە ئامادەکردنى ڕاپۆرتێکى گشتى بوو بۆ کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە وەڵامى (١٣) یاداشت کە پاڵپشت بە ماددەى (٦٦)ى پەرلەمان پیشکەشکراون بەمەبەستى گفتوگۆى کێشە داراییەکان و کێشەکانى هاووڵاتیانە بە ئامادەبوونى حکومەت.
لەو کۆبوونەوەیەدا جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە ڕاپۆرتەکە جیدى بێت و بە ڕوونى دەست بخاتە سەر برین و کێشە داراییەکان و ڕێگەچارەى ڕاست و پێشنیارى گونجاو بۆ چارەسەریان بخەینەڕوو.