بەدواداچوون بۆ بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین و کارەباو داواکارى بانگهێشتى حکومەت
2022-06-14
286 جار خوێندراوەتەوە
تەنانەت ئەم نرخانەش بۆ وڵاتى بەرهەمهێنى نەوتء خاوەن پاڵاوگە، ئاسایین؟!
 
 
نرخی‌ ئێستەی‌ بەنزین بەو جۆرەی‌ بەرز دەبێتەوە بەردەوام رۆژانە، بۆ وڵاتێک نەوتی‌ نەبێت‌و بەرهەمی‌ بەنزینی‌ نەبێت تا ڕادەیەک ئاساییە، بەڵام بۆ وڵاتێک خۆی‌ نەوت بەرهەم بهێنێت‌و پاڵاوگەی‌ پێویستی‌ هەبێت‌و حکومەت‌و حزبەکانی‌ دەسەڵات تەنها تەماشاکار بن، جێگەی‌ مەترسیە بۆ ژیانی‌ هاووڵاتیان‌و ئاماژەیەکی‌ مەترسیداری‌ بێباکی‌ حکومەت‌و لایەنەکانی‌ دەسەڵاتە!
 
چارەسەرەکە ڕوونە، لە کوردستان نەوتی‌ خاو هەیە، پاڵاوگەی‌ پێویستیش هەیە، بۆچی‌ وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەکان لانیکەم تەنها (٦٠ هەزار بەرمیل) ڕۆژانە نەوت ناداتە پاڵاوگەکان تا بەنرخی‌ گونجاو بدرێتە شۆفێران؟ ئەمە خەتای‌ شەڕی‌ ئۆکرانیایە؟ خەتای‌ نرخی‌ دینارو دۆلارە؟ خەتای‌ دوژمنانە؟ خەتای‌ بەغدایە؟ بۆچی‌ بەغدا لە پاڵاوگەکانی‌ هەرێم نەوتی‌ خۆی‌ دەپاڵێوێت‌و بە نرخی‌ (٤٥٠ دینار) دەیداتە شۆفیران؟ بۆچی‌ هەرێم ئەمە ناکات؟
 
بەمەبەستی‌ دانانی‌ سنورێک بۆ بەرزبوونەوەی‌ نرخی‌ بەنزین‌و بەرزکردنەوەی‌ نرخی‌ بەکارهێنانی‌ کارەبا، بە واژۆی‌ (٤٣) ئەندام پەرلەمان لە ڕۆژی‌ ١٢ی‌ ٦ی‌ ٢٠٢٢، داوامانکرد وەزیری‌ کارەبا، کە لە هەمانکاتدا وەزیری‌ سامانە سروشتیەکانیشە بەوەکالەت، بانگهێشتی‌ کۆبوونەوەی تایبەتی‌ پەرلەمان‌ بکرێت‌و وەڵامی‌ پرسیارو داوای‌ خەڵکی‌ کوردستان بداتەوە لەسەر گرانی‌ بەنزین‌و سیاسیەتی‌ وەزارەتەکەی‌‌و هەڵبژاردنی‌ بێدەنگی‌ لەو نرخە بەرزانەی‌ سوتەمەنی‌.
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
١٤ی‌ ٦ی‌ ٢٠٢٢

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 301,242     ژمارەی میوان 392