بەدواداچوون بۆ کێشەى ئاوى خواردنەوەى ماڵان لە ژمارەیەک شارو شارۆچکە
2022-06-06
225 جار خوێندراوەتەوە
کێشەی نەبوونی ئاوی پێویستی خواردنەوە بووەتە کێشەیەکی ڕاستەقینەو سەرئێشەو بارگرانیەکی گەورەی ڕۆژانەی هاووڵاتیان.
 
لە شاری هەولێرو قەزای چەمچەماڵ هاووڵاتیان لە هاویندا ڕووبەڕووی دۆخێکی سەختی بێ ئاوی دەبنەوە، شارێکی وەک دەربەندیخان ئاوی شیاویان نیە بۆ خواردنەوە، چەندین گەڕەکی نوێ لە شارو شارۆچکەکان بێ ئاون، تەنانەت شارێکی گەورەی وەک سلێمانیش لە هاویندا ڕووبەڕووی کەمی ئاو دەبێتەوە و لە باشترین حاڵەتدا حکومەت تەنها نیوەی پێویستی هاووڵاتیان لەو شارە ئاو دابین دەکات!
 
هەموو ئەمانە پێویستیان بە بەرنامەو پلانە، پێویستیان بە بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکانە، پێویستیان بە بودجەی تایبەتە، هێندێکیان پڕۆژەی خێراو هێندێکیش پلان و بەرنامەی ستراتیجی هەمە لایەنەی ئەوێ، ئەگەرنا دۆخی هاووڵاتیان زۆر سەختتر دەبێت.
 
بۆ ئەو مەبەستە داوامانکردووە، پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەت بۆ ئەم کێشەیە بە ئامادەبوونی حکومەت بەڕێوەبەرێت و تیایدا وەڵامی داواو ناڕەزایی خەڵک بدرێتەوە.
 
عومەر گوڵپی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٦ی ٦ی ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 301,518     ژمارەی میوان 221