پارەى پێویستیان لەبەردەستە، کەچى وەزارەتى دارایى بە (٢١ ڕۆژ) مووچە دابەش دەکات
2022-06-04
262 جار خوێندراوەتەوە
" پارەى مووچەو نیوێکیان لەبەردەستە، کەچى وەزارەتى دارایى مووچەى مانگى (پێنج)، لەماوەى ( ٢١ ڕۆژ)دا دابەش دەکات!" 
 
داهاتی‌ هەرێم بۆ مانگی‌ (پێنج) چەندەو پارە بۆ مووچە چەند پێویستە؟
 
بۆ هەر مانگێک، بەبێ (٢٠٠ ملیار) دینارەکەی‌ بەغدا، هەرێمی‌ کوردستان نزیکەى (1,210,000,000,000 یەک ترلیۆن‌و دووسەدو دە ملیار ) دینار داهاتی‌ هەیە، بەمجۆرە (نزیکەى ٨٨٠ ملیار لە نەوتەوە، ١٥٠ ملیار دینار لە گومرگ، ٥٠ ملیار دینار لە باج، ١٠٠ ملیار دینار لە ڕسومات، ٣١ ملیار دینار لە هاوکاری‌ هاوپەیمانان).
 
خەرجی‌ بۆ هەرمانگێک بە نزیکەیی‌ بریتیە لە (1,050,000,000,000 - یەک ترلیۆن‌و سەدو پەنجا ملیار دینار)، بەمجۆرە: (902 ملیار دینار بۆ مووچە، نزیکەی‌ 100 تا 150 ملیار دینار بۆ خەرجی‌ وەزارەتەکان‌و خزمەتگوزاریی‌)، پڕۆژەش زۆرینەی‌ وەستاوە یان ئەوەی‌ کار دەکات لە زیادەی‌ تێچووی‌ خەرجی‌ مووچەو خزمەتگوزاریی‌ دەدرێت.
 
بۆ مانگی‌ پێنج داهاتی‌ حکومەت بەمجۆرەیە:
 
١ـ بڕی‌ (331 ملیار دینار) لە داهاتی‌ ناوخۆی‌ مانگی‌ پێشوو، چونکە بەهۆی‌ (200 ملیار) دینارەکەی‌ بەغداوە، داهاتی‌ ناوخۆ بۆ مووچەی‌ مانگی‌ چوار بەکارنەهات.
 
٢ـ لە داهاتی‌ نەوتی‌ مانگی‌ (5) بڕی‌ نزیکەى (850 تا 880) ملیار دینار لەبەردەستە.
 
٣ـ لە داهاتی‌ ناوخۆی‌ مانگی‌ (5) بڕی‌ (331 ملیار دینار) لەبەردەستە.
 
واتە لە ئێستەدا نزیکەی‌ (1,512,000,000,000 - یەک ترلیۆن‌و پێنجسەدوو دوانزە ملیار) دینار لەبەردەست وەزارەتی‌ داراییە، بەمجۆرە پارەی‌ پێویست بۆ دابەشکردنی‌ مووچە بە هەفتەیەک لە بەردەستەو دەبوو حکومەت پابەندی‌ بەڵێنەکەی‌ بێت‌و لەماوەی‌ هەفتەیەک مووچە دابەش بکات، نەوەک بەمجۆرەی‌ ئێستە مووچەی‌ مانگی‌ پێنج بگەیەنێتە ڕۆژی‌ (٢٦)ی‌ مانگی‌ (٦) کە دەبوو لەو بەروارە مووچەی‌ مانگی‌ (٦)دەست پێبکات!
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان
٤ی‌ ٦ی‌ ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 300,882     ژمارەی میوان 235