ڕۆژى پێنجشەممە، ٦ى ٢ى ٢٠٢٢، لەبەردەم بیناى پەرلەمانى کوردستان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامى بەدواداچوونێکمان لەسەر چەند تەوەرێک خستەڕوو.
لەو کۆنگرەیەدا باسمان لە باشبوونى دۆخى داهات کرد لە هەرێمى کوردستان کە بەراورد بە ساڵى ٢٠١٣، لە ئێستەدا دۆخى داهاتى هەرێم لەو ساڵە باشترە.
بەپێى زانیاریى و خەمڵاندنى ئێمە، داهاتى مانگانەى هەرێم لە ئێستەدا نزیکەى (1,400,000,000,000 ) یەک ترلیۆن و چوار سەد ملیار دینارە، لە کاتێکدا لە ساڵى (٢٠١٣) کە هەرێم لە دۆخێکى زۆر باشدابوو لە خەرجییەکان تەنها (1,270,000,000,000) یەک ترلیۆن و دوو سەدوو حەفتا ملیار دینار بووە، ئەمە بە پێى کۆتا یاساى بودجە کە لە ساڵى ٢٠١٣دا بوو.
سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران، ئەوەمان ڕوونکردەوە کە ئێمە بە پێى پێشنیازە بڕیارێک داوامان کردووە کە پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران و مامۆستایان دەست پێبکاتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو پێشنیازە بڕیارە نەهێنراوەتە ناو هۆڵى پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن و دەنگ لەسەردان.
بۆ بینینى دەقى کۆنگرەکە، لەم لینکە کلیک بکە:
http://omargulpi.net/detail.aspx?kodtech=1878