لە سایتى بەڕێوەبەرایەتى گشتیەوە:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیبوو هه‌مان ئه‌و ڕۆژه‌ی به ڵێنیانداوه هاوكاری بگه‌یه‌ننه خێزانێكی هه‌ژار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ده‌چێته ماڵی هاووڵاتیهكهو داوای لێبوردنی لێ ده‌كات.
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٠ی ٤ی ٢٠٢٠، هاووڵاتیه‌ك له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه قسه بۆ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی دهكاتو باسی دۆخی خراپی ژیانی خۆی ده‌كات، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه له فه‌رمانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌ڵێنی پێدراوه پاكێجێك خواردنی بۆ به‌رن، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه نه‌یان گه‌یاندووه‌و چاوەرێی کردووە، به‌مه‌به‌ستی داوای لێبوردن له‌و هاووڵاتیه، سه‌عات (٨,٣٠) سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ٢١ی ٤ی ٢٠٢٠، م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌چێته ماڵی هاووڵاتیهكهو داوای لێبوردنی لێ ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا كه له‌ماڵی هاووڵاتیه‌كه تۆماركراوه ده‌ڵێت:" سه‌عات 12ی ئه‌مشه‌و ڤیدیۆیه‌كیان بۆ ناردم كه تیایدا هاووڵاتیه‌ك باسی دۆخی خراپی خۆی ده‌كات، له كۆتایی قسه‌كانیشیدا باس له‌وه ده‌كات كه كارمه‌ندانی ئێمه سه‌رله‌به‌یانی پێیان وتوه پاكێجێك خواردنی بۆ ده‌به‌ن، به‌ڵام به‌هۆی دره‌نگ كه‌وتنی كات‌و مانه‌وه‌ی پێنج ماڵ له‌لایان كه چواریان له گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژئاوای سلێمانین‌و ئه‌ویتریان كه كاك موحه‌ممه‌ده، له گه‌ڕه‌كێكی ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانیە، كارمه‌ندانی ئێمه ئه‌و چوار خێزانه‌یان هه‌ڵبژاردوه كه ڕۆژئاوای سلێمانین و خواردنیان پێ گه‌یاندوون و ئەویان خستووەتە ڕۆژی دوایی، ئه‌مه له كاتێكدا كه كارمه‌ندانمان خۆبه‌خشانه ئه‌و كاره دهكهنو زۆرێك له كارمه‌ندانمان لە واری جیاجیای کاری کۆمەڵایەتی خۆبه‌خشانه له كار‌و ده‌وامی خۆیاندان له كاتێكدا ده‌وامی فه‌رمی زۆرێک لە فەرمانگەکان بەهۆی مەترسی کۆرۆناوە ڕاگیراوه و مه‌ترسی كۆرۆناش هێشتا نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه".
له و په‌یامه ڤیدیۆییهیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له بری كارمه‌ندانی فهرمانگهكهشی داوای لێبوردن له‌و هاووڵاتیه دهكاتو دڵنیای ده‌كاته‌وه كه زیاتر له‌وه‌ی به‌ڵێنیانداوه جێ به‌جێی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك دوعاش ده‌كات خوای گه‌وره دۆخی خراپی ئابوری به ئاسانی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا تێپه‌ڕێنێت هه‌روه‌كچۆن ڕزگاری كردن له نه‌خۆشی كۆرۆنا.