دەقى یاداشتى پرساندن بۆ وەزیرى سامانە سروشتیەکان
2022-05-26
308 جار خوێندراوەتەوە
بۆ وەڵامدانەوەی پرسەكانی تایبەت بە نەوت و لێپرسینەوە، لە (١ی ١٢ی ٢٠٢١) بە واژۆی (٢٣) ئەندام پەرلەمان، پرساندنمان بۆ وەزیری‌ سامانە سروشتیەکان پێشکەش کرد، لە ماوەی پێنج مانگی‌ ڕابردوو نەهاتە پەرلەمان، تا دەستی‌ لە کارکێشایەوە.
 
ئەو ئەندام پەرلەمانانەی‌ واژۆی‌ یاداشتەکەیان کردبوو بریتیبوون لە (عومەر گوڵپی‌، کاوە عەبدولقادر، ئەبوبەکر هەڵەدنی‌، مژدە مەحمود، سیپان سالم حەسەن، سیروان بابان، ڕووپاک ئەحمەد، د.کازم فاروق، موسلیم عەبدوڵڵا قەصری، عوسمان عەلی‌، د.هەورامان گەچێنەیی، بەدریە ئیسماعیل، شیرین ئەمین عەبدولعەزیز، ئاشنا عەبدوڵڵا، دابان موحەممەد حەسەن، د.موحیەدین حەسەن یوسف، د.ئیسماعیل سگێریی، شێرکۆ جەودەت مستەفا، سەرچنار ئەحمەد، مەم بورهان قانیع، هڵز ئەحمەد، د.شایان کاکە ساڵح، دیاری‌ ئەنوەر ڕەحیم، عەبدولستار مەجید)
 
بەپێى بڕگەى (دووەم) لە ماددەى (٧٣)ى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان، یەکێک لەو بارانەى کە پرساندن تیایدا کۆتایى دێت، دەست لەکارکێشانەوەى ئەو وەزیرە کە پرسێنراوە.
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
٢٦ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 300,828     ژمارەی میوان 218