بەدواداچوون بۆ بڕینى مووچەى کەمئەندامانى شایستە بەناوى جێبەجێکردنى یاسا!
2022-05-25
197 جار خوێندراوەتەوە
داوامان كرد، بڕینی‌ مووچەی‌ کەمئەندامی‌ ڕاستەقینەو سڕینەوەیان لە لیستی‌ کەمئەندامان‌و وەرگرتنەوەی‌ ناسنامە لییان بە پاساوى (چاکسازى!) ڕاگرن.
 
 
یاسای چاکسازی‌، لە بنەمادا بۆ بڕینی‌ مووچەی‌ کەسانی‌ ناشایستە دەرچووە، کەچی‌ بەلێکدانەوەی‌ هەڵە، وەزارەتی‌ دارایی‌ مووچەی‌ ژمارەیەکى زۆر کەمئەندامی‌ شایستەی‌ بڕیوە بە هۆی‌ ئەوەی‌ بەبێ ویست‌و داوای‌ کەمئەندام خۆی‌ بەشێک لە مووچەی‌ خانەنشینی‌ باوکی‌ وەک واریس دەکرێت بە ناویەوە، کە زۆرینەی‌ حاڵەتەکان بەهەردوو بەشە مووچەی‌ خانەنشینیەکەو مووچەی‌ کەمئەندامیەکەی‌ ناگاتە (٢٥٠,٠٠٠ دینار)!
 
بە نووسراوی‌ ژمارە (١٦٩)، لە بەرواری‌ ٢٥ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٢ و بە خستنەڕووى بەڵگە یاساییەکان، داوامانکرد بەڕێزان لە لیژنەی‌ (کاروکاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ و داکۆکى لە مافى مرۆڤ) ڕاسپێرن بە بەدواداچوون‌و لێکۆڵینەوە لەم بابەتەو دۆزینەوەی‌ چارەسەرێک کە لەگەڵ ڕۆحی‌ یاساکان‌و شایستەیی‌ کەمئەندامان بۆ خزمەتی‌ زیاتر بگونجێت.
 
 
وێڕای‌ ئەم کێشەیە، نزیکەی‌ (٣٠,٠٠٠) خاوەن پێداویستى تایبەتى ڕاستەقینە بە پێى ڕاپۆرتى پزشکى هەن کە لە ساڵی‌ (٢٠١٢)ەوە چاوەڕێن مووچەیان بۆ ببەسترێت، بەڵام بە پاساوى ناڕەوا تا ئێستا حکومەت ئەم ئەرکە یاساییەى جێبەجێ نەکردووە کە سادەترین مافە بۆ کەمئەندامان و خانەوادەکانیان.
 
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
٢٥ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,947     ژمارەی میوان 572