بەدواداچوون بۆ مووچەى کەمى خانەنشینى و خانەنشینى هێزەکانى ناوخۆ
2022-05-23
409 جار خوێندراوەتەوە
هیچ خێزانێک بە ٢٢٠ هەزار دینار ئەژی‌؟
 
بەدواداچوون:
 
لە کوردستان، نزیکەی‌ (٩٠,٠٠٠) هاووڵاتی‌ خانەنشین، مووچەکانیان لە نێوان (٢٢٠,٠٠٠ - ٣٠٠,٠٠٠) دیناردایە، ئایا هیچ خێزانێک هەیە لە کوردستان بە (٢٢٠,٠٠٠ دینار) بژی‌؟ بێگومان نەخێر.
 
لە ساڵی‌ (٢٠١٤)ەوە، ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق یاسای‌ ژمارە (٩)ی‌ خانەنیشنی‌ یەکگرتووی‌ دەرکردووە، لەو یاسایەدا، هەموو جۆرو پۆلێنەکانی‌ خانەنشینی‌ یەکخراون، هەروەها بە ڕێژەیەکی‌ باش دادگەریی‌ لە مووچەی‌ خانەنشینیدا بەدیهێنراوە، بەتایبەت ڕێگەی‌ گرتووە لە مووچەی‌ خانەنشینی‌ زۆر کەم وەک ئەوەی‌ لە کوردستان هەیە.
 
سەرەڕای‌ داواکاری‌ زۆری‌ خانەنشینان، حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان، نە ئەو یاسایەی‌ عێراق دەنێرێتە پەرلەمان بۆ بەرکارکردن (کە ئەمە یەکێک لە چارەسەرەکانە)، نە یاسایەکی‌ نوێش دەنێرێت، بۆیە تا ئێستاش بێجگە لەوەی‌ نزیکەی‌ (١٠) یاسا هەیە بۆ خانەنشینی‌ چین‌و توێژە جیاجیاکان لە هەرێمی‌ کوردستان، لە هەمانکاتدا فەرمانبەریش هەیە تەنها بە (٢٢٠ هەزار دینار) خانەنشین دەبێت، زۆرینەی‌ ئەوانەش لە کارمەندانی‌ هێزەکانی‌ ناوخۆن.
 
چەند جارێک بەدواداچوونمان کردووە بۆ پێشنیاری‌ حکومەت بۆ خانەنیشنی‌ هێزەکانی‌ ناوخۆ، بەڵام تا ئێستا نەنێردراوەتە پەرلەمان، هەربۆیە: جارێکیتر بە نووسراوی‌ ژمارە (٢٢٣) لە (٢٣ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٢) بەدواداچوونمان کردەوە بۆ ئەم کێشە گەورەیە، هیوامان وایە لەوە زیاتر حکومەت ئەم بابەتە فەرامۆش نەکات‌و دوای‌ نەخات، چونکە ستەمێکی‌ گەورەیە دوای‌ چل ساڵ خزمەت بە کەمتر لە (٣٠٠ هەزار دینار) خانەنشین ببیت!
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
٢٣ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٢

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,497     ژمارەی میوان 341