هاووڵاتیان بەتایبەت مووچەخۆران پارەیان لاى حکومەتە بەهۆى دابەش نەکردنى مووچەى هێندێک مانگ لە ساڵانى ٢٠١٥ تا ٢٠٢١، هەروەها هێندێک مانگیش پاشەکەوت کراوە لە مووچەو هێندێکیش بڕینى بەشێکى مووچە، هەروەها هاووڵاتیانیش پارەی حکومەت قەرزارن بەهۆى پێشینەى خانووبەرە یان هاوسەرگیریى یان قەرزى پڕۆژەو بانکى.
بۆیە ئەگەرچى دانەوەەى قەرزو پابەندییەکان ئەرکى یاسایى هەر لایەکە، بەڵام تا ئەو کاتەى حکومەت ئەتوانێت بە ئەرکەکانى هەستێت، پێشنیازە یاسای لە برى خستن چارەسەرو بژاردەیەکە لە نێوان هاووڵاتى و حکومەتدا بەشێوەى ئیختیارى، ئەگەرنا گەڕاندنەوەى قەرز بۆ خاوەن قەرز یاساى ناوێت.
واژۆى پێشنیازە یاسایەک بۆ ئەو مەبەستە کە لە ٣٠ى ٣ى ٢٠٢٢ بە واژۆى (١٨) پەرلەماننتار پێشکەشکراوە.