گفتوگۆى ئایندەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە پارش بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى
2022-03-12
393 جار خوێندراوەتەوە
 
رۆژى پێنجشەممە، ١٠ى ٣ى ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لەو کەسانەى بە ئاگان یان لە بوارى دۆسیەى نەوتى کوردستان شارەزان، دەزگاى میدیایى درەو گفتوگۆیەکى تایبەت بە (چارەنوسی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی) بەڕێوەبرد.
 
لەو دیدارەدا، براى بەرێز کاک د. یوسف محەمەد، سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی كوردستان، لێکۆڵینەوەیەکى لەبارەى نەوتى کوردستان و دەرئەنجامى بڕیارى دادگاى فیدراڵى و ئایندەى چارەنووسى نەوتى کوردستان پێشکەش کرد، پاشان ئامادەبووان گفتوگۆى بابەتەکەیان کرد.
 
ئەوەى گرنگ بوو لەو دیدارەدا، هەموو هاواڕابووین لەسەر ئەوەى بەڕێوەبردنى دۆسیەى نەوت بەمجۆرەى ئێستە هەیە لە کوردستان ئەنجانى خراپى هەیەو هەموو پێیان وابوو رێگەچارە شەفافیەت و لێکتێگەیشتنە لەگەڵ حکومەتى بەغداد لە پێناو بەرژەوەندى خەڵکى کوردستان.
 
عومەر گوڵپى
ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان
١٠ى ٣ى ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 294,495     ژمارەی میوان 635