هه‌موو ئاگاداری گفتوگۆكانی په‌رله‌مانین له‌سه‌ر بودجه‌ی 2013ی هه‌رێمه‌كه‌مان، ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه ده‌یان كه‌م‌و كورتی تێدایه، ده‌یان كه‌م‌و كورتی به‌پێی پێوه‌ره‌كانی ئاماده‌كردنی بودجه‌یه‌كی ڕاست‌و دروستی زانستی، نه‌وه‌ك‌و پێوه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ ته‌خشان‌و په‌خشانكردنی داهاتی وڵات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌ڕه‌ه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات نابێت بودجه‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه‌و پێویسته به سته‌می زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌م قوته‌ی خه‌ڵك تێپه‌ڕێنێت.
به‌پێی پێوه‌ره زانستییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئامانجه گرنگه ئابوری‌و زانستی‌و ته‌ندروستی‌و په‌ره‌پێدانه‌كانی بودجه‌دا، ئامانجێكی تری گرنگ بوونی هه‌یه كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی ئاماده‌كردنی بودجه‌دا ڕه‌چاوی بكات، ئه‌ویش ئامانجی كۆمه‌ڵایه‌تی بودجه‌یه كه له‌م وتاره‌دا له شێوازی 3 پرسیاردا كه پێویسته وه‌ڵامه‌كانی له بودجه‌دا هه‌بێت ده‌خه‌ینه ڕوو، چونكه بودجه‌ی وڵات بریتیی نییه له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاته دیار‌و نادیارانه‌ی كه هه‌رێمه‌كه‌مان خاوه‌نییه‌تی‌و خه‌رجكردنی له كۆمه‌ڵێك شت‌دا كه زۆرینه‌یان نادیار‌و ئاڵۆزن، یان له ته‌رخانكردنی پاره‌دا بۆیان ڕه‌چاوی زۆر بنه‌مای گرنگ نه‌كراوه وه‌ك : پێویتسییه له پێشینه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، شوێنی جوگرافی، ئه‌وله‌وییه‌ت له كار‌و پرۆژه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كاندا، كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنان، كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌كارخستن، به‌رزركردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی به‌رهه‌مهێنان، نزمكردنه‌وه یان جێگیركردنی نرخی شت‌و مه‌ك، ...
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گرنگی پێدانی ئه‌م وتاره‌یه خانه‌ی ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه له بودجه‌دا، كه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون‌و پلان بۆ داڕێژراو كاریان له‌سه‌ر بكرێت‌و بڕه پاره‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت تا لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان زیاتر گه‌شه بكات‌و بودجه ببێته به‌شێك له هێنانه‌دی ئامانجی چه‌سپاندنی دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌ش خۆی له‌وه‌دا ده‌بینیـَه‌وه كه ئایا بودجه توانیویه‌تی وه‌ڵامی ئه‌م 3 پرسیاره گرنگه بداته‌وه؟ یان نا:
1ـ ئایا بودجه كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری‌و نه‌هێشتنی هه‌ژاری كردووه، ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵدا ده‌یه‌وێت چی بكات‌و پلان‌و سیاسه‌تی چییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری‌و نه‌هێشتنی هه‌ژاری؟ كوا پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدان‌و باشتردنی ژیانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان؟ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت كام پڕۆژه‌ی ئابوری له ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان بكاته‌وه به مه‌به‌ستی خستنه‌گه‌ڕی ده‌ستی كار‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاریی‌و بێكاری له‌و ناوچانانه‌دا؟ چی كردووه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی‌و نیشته‌جێكردن‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر له ناوچه هه‌ژارنشین‌و كاره‌ساتباره‌كاندا؟
2ـ بودجه‌ی ئه‌مساڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی ده‌كات بۆ كه‌مكرنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی كه له‌نێوان خه‌ڵكیدا له ڕووی داهاته‌وه هه‌یه؟ كوا سیاسه‌ت‌و پلانی حكومه‌ت له بودجه‌دا بۆ ڕێكخستنه‌وه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی گوزاه‌رانی چینه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه؟ كوا پلانی حكومه‌ت بۆ ئاراسته‌كردنی خه‌رجییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی چینه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگه؟
3ـ له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی چییه به‌رانبه‌ر كاره نا په‌سه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان؟ بۆ نمونه: سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم چییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان‌و مادده هۆشبه‌ره‌كان‌و دانانی سنورێك بۆیان؟ كوا پلانی حكومه‌تی هه‌رێم له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا بۆ كاركردن له‌م باره‌یه‌وه كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئاینده‌ی گه‌ل‌و وڵاته‌وه هه‌یه؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه پێویسته به‌شێك بن له ناوه‌ڕۆكی بوجه‌ی هه‌ر وڵاتێك، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به پلانێكی ژیرانه‌ی ورده‌وه كار بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بودجه بكات، كه گرنگترینیان خۆی له نه‌هێشتنی هه‌ژاریی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری‌و گه‌شه‌پێدانی ناوچه هه‌ژارنشین‌و كاره‌ساتباره‌كان‌و دانانی سنورێك بۆ نه‌ریت‌و خووه ناپه‌سه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینێته‌وه، به‌داخه‌وه بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم وه‌ك‌و چۆن ده‌یان كه‌م‌و كوڕی ئابوری‌و سیاسی‌و وانستی تێدایه به هه‌مانشێوه نه‌بوونی پلانێكی تۆكمه بۆ ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێكه له كه‌م‌و كوڕیی‌و ناته‌واوییه‌كانی.
تێبینی: بۆ نووسینی ئه‌م وتاره سود له‌م سه‌رچاوه‌یه وه‌رگیراوه:
١ـ ـ خالد شحاده خگیب ، محمد خالد المهاینی(2008): المحاسبه الحكومیه. الاردن، عمان: دار وائل للنشر و التوزیع.
٢ـ ئەم وتارە لە ژمارە (٩٩٣)ی ڕۆژنامەوی هاوڵاتی لە بەرواری 17ی 2ی 2013 بڵاو کراوەتەوە.