گوێگرتن لە بۆچوون و سەرنج لەسەر پڕۆژە یاساى پەروەردەو فێرکارى
2022-02-24
333 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى پێنجشەممە، ٢٤ى ٢ى ٢٠٢٢، لە هۆڵى هۆتێل تایتانیک لە شارى سلێمانى، بەشدارى لە ۆرک شۆپێک بۆ هەڵسەنگاندن و پێشنیار لەسەر پڕۆژە یاساى پەروەردەو فێرکارى لە هەرێمى کوردستان.

لەو ۆرک شۆپەدا کە سەنتەرى زەهاوى بۆ لێکۆڵینەوەى فیکرى سازیدابوو، بێجگە لە خستنەڕووى چەند سەرنجێک لە ڕوانگە یاسایى و فەلسەفی و سیاسەتى پەروەردەوە، ئامادەبووان بۆچوونى خۆیان لەسەر پڕۆژە یاساکە خستەڕوو.

پڕۆژە یاساى پەروەردەو فێرکارى لە هەرێمى کوردستان، پڕۆە یاسایەکە بۆ سەرجەم بوارەکانى پەروەردەو لە ئێستەدا خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کراوەو وا چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ دەستپێکى وەرزى بەهارەى ساڵى ٢٠٢٢، خوێندنەوەى دووەمى بۆ بکرێت و پاش دەنگدان لەسەرى ببێتە یاسا.

 

عومەر گوڵپى

ئەندامى پەرلەمانى کوردستان

٢٤ى ٢ى ٢٠٢٢


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,929     ژمارەی میوان 570