بەشدارى مەڕاسیمى بەخاکسپاردنى شنیار هونەر، ئەو ژنەى بە ڕووداوێکى دڵتەزێن گیانى لەدەستدا
2022-02-23
326 جار خوێندراوەتەوە

ستەمی لێکرا، خوایە پلەی شەهادەتی پێ ببەخشە

ئەمڕۆ، بەشداری مەڕاسیمی بەخاکسپاردن و پرسەی خاتوو شنیار هونەر، ئەو دایکەی بە ڕووداوی سوتان، پاش پێنج ڕۆژ مانەوە بە ئازارەوە، کۆچی دوایی کرد، ڕووداوێک دڵی هەموو مرۆڤێکی شكاند

خاکی شارەزوور ئامێزی بۆ جەستەی سوتماکی شنیار کردەوە، ئەو کە لە بەهاری تەمەنیدابوو، سەدان خۆزگەی بۆ ئایندەی منداڵەکانی، هێڤاری چوارساڵ و هانۆی دوو ساڵ، هەڵگرتبوو، بەڵام قەدەر دەرفەتی بینینی خۆزگەکانی نەدا.

خوای گەورە دەفەرموێت "مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا "، هەرکەس بەبێ تاوان کەسێک بکوژێت، یان بە مەبەست ببێتە هۆی کوشتنی کەسێک، وەک ئەوەیە هەموو خەڵکی سەرزەوی کوشتبێت.

هەموو چاوەڕێین، دادگا لێکۆڵینەوەی ورد بكات و تاوانبار بە سزای خۆی بگەیەنێت.

خوای گەورە لە خاتوو شنیار خۆش بێت، هەموو ناڕەحەتیەکانی بۆ بکاتە توێشووی دواڕۆژی، ئەو دواڕۆژەی تەنها لەوێ عەدالەتی موتڵەق دەچەسپێ و هەریەکە لە ستەمکارو ستەم لێکراو پاداشتی ڕاستەقینە وەردەگرن، ئامین.

انا لله وانا اليه راجعون

عومەر گوڵپی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٢٣ی ٢ی ٢٠٢٢ 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,066     ژمارەی میوان 143