سەردان و دیدارى کۆمەڵەى قوربانیانى کیمیاییبارانى هەڵەبجە
2022-02-23
360 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژى چوارشەممە، ٢٣ى ٢ى ٢٠٢٢، سەردان و بەسەرکردنەوەى کۆمەڵەى قوربانیانى کیمیاییبارانى هەڵەبجە و ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک لە ستافەکانى کۆمەڵە.

لەو دیدارەدا کە بە ئامادەبوونی‌ بەڕێز م.لوقمان کەریم، سەرۆکی‌ کۆمەڵەی‌ قوربانیانی‌ هەڵەبجەو ئامادەبوونی‌ ژمارەیەک لە ستافی‌ کۆمەڵە بەڕێوەچوو، باسمان لە کێشەی‌ کەس و کاری‌ سەربەزی‌ شەهیدانی‌ کیمیاییباران و بریندارانی‌ چەکی‌ کیمیایی‌ کرا، هەروەک باس لە چۆنیەتی‌ هەمواری‌ یاسای‌ (ماف و ئیمتیازاتی‌ کەس‌و کاری‌ شەهیدو ئەنفال) بەجۆرێک بەشێوەیەکی‌ دادگەرانەتر مامەڵە لەگەڵ کەس و کاری‌ شەهیدان و قوربانیان بکرێت، هەروەک باس لە هەوڵەکان بۆ ئامادەکردنی‌ ڕەشنوسی‌ یاسایەک بۆ ڕێکخستنی‌ ئەرک و پابەندى حکومەت و دامەزراوەکانى بەرانبەر بریندارانی‌ چەکی‌ کیمیایی‌ کرا کە تا ئێستاش زیاتر لە ٢٥٠ بریندار بە پێویستیان بە چارەسەرو چاودێرى بەردەوامە. هەر لەو دیدارەدا کۆمەڵەى قوربانیان داوایان کرد، پەرلەمان کار بکات بۆ دەکردنى یاساى قەرەبووکردنەوەى تاوانە نێودەوڵەتیەکان کە ڕەشنوسەکەى ئاراستەى پەرلەمان کراوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا بەلێنماندا هەموو توانایەکى خۆمان بخەینەگەڕ بۆ ئەوەى حکومەت بە ئەرکى سەرشانى خۆى بەرانبەر کەس و کارى سەربەزى شەهیدان و بریندارانى چەکى کیمییایی بەجێبهێنێت، هەروەها ئەوەى پەیوەندى بە پەرلەمانەوە هەیە لە هەموارى یاساو دەرکردنى یاسا بۆ باشتر رێزگرتن لە کەس و کارى شەهیدان و بەجینۆسایدناساندنى تاوانى کیمیاییبارانى هەڵەبجەو لە ناوخۆو دەرەوەو هەوڵدان بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووان.

بەداخەوە، پاش سى و سێ ساڵ لە کیمیاییبارانى هەڵەبجە، کەس و کارى شەهیدان و بریندارانى چەکى کیمیایى و ئەو منداڵانەى ونبوون و دەدۆزرێنەوە گلەیى و گازندەو بێزارى خۆیان دەردەبڕن و پییان وایە حکومەت و دامەزراوەکانى دۆسیەى کیمیاییبارانى هەڵەبجەى فەرامۆش کردووە، هەروەک نەبوون چارەسەرى پێویست بۆ بریندارانى چەکى کیمیایی بۆ نزیکەى ٢٥٠ بریندار کە پێویستیان بە چارەسەرو چاودێرى بەردەوام هەیە یەکێکیتر لە گلەییەکان بوو.

عومەر گوڵپى

ئەندامى پەرلەمانى کوردستان

٢٣ى ٢ى ٢٠٢٢


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,592     ژمارەی میوان 261