ڕۆژى دووشەممە، ١٤ى ٢ى ٢٠٢٢، بەشدارى کۆبوونەوەى ئاسایى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان کە تەوەرى کۆبوونەوەکە بریتبوو لە قسەکردن لەسەر باجە نایاساییەکان و کێشەو گرفتى بەڵێندەران.
لەو کۆبوونەوەیەدا پیشنیارمان کرد نەناردنى یاسای بودجە لەلایەن حکومەت و نەبوونى پارە لە بانکەکانى سلێمانى بکرێنە تەوەرى کۆبوونەوەکە.
لەم کۆبوونەوەیەدا بریاردرا بانگهێشتى سەرۆک و جێگرى سەرۆکى حکومەت و وەزیرانى پەیوەندیدار درا بەمەبەستى گفتوگۆى یاسای بودجەو زیادکردنى باج و ڕسومات لەسەر هاووڵاتیان.
عومەر گوڵپى
١٤ى ٢ى ٢٠٢٢